خولێكی راهێنان بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای وانه‌بێژ له كوردستان ده‌كرێته‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌روه‌رده پشتگیری ده‌كرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 18-3-2024 سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڵسوراوانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌روه‌رده كه پێكهاتبوو له فلۆریان له وڵاتی فره‌نسا، هه‌روه‌ها خاتوو هێلین له وڵاتی ئیسپانیا‌و ئه‌لیكساندرا و خاتوو بینه له به‌لجیا.
له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه ته‌رخان كرابوو بۆ راهێنان بۆ 400 مامۆستای وانه‌بێژ مامۆستا (ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه كه له‌لایه‌ن ریكخراوی نێوده‌وله‌تی بۆ په‌روه‌رده له‌رووی دارایی و به‌رنامه‌یه‌وه و به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی مامۆستایان به‌رێوه‌ده‌چێت. له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێتی مامۆستایان رێكخراوی نێوده‌وله‌تی بۆ په‌روه‌رده پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌یی له كوردستان ئه‌نجام ده‌دات بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده.
Comments