ساڵانه له رۆژی 16ی ئاداردا، یادی رۆژێكی ماته‌م ده‌گێڕین ئه‌ویش كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌له‌بجه‌یه، له‌م یاده سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نوێنین و ده‌خوازین ئه‌م یاده ببێته یادێك بۆ ئاوه‌دانی ئه‌و شاره.
ئه‌مڕۆ 36 ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌له‌بجه لەلایەن ڕ‌ژێمى بەعسەوە، هه‌له‌بجه ئێستا بووه‌ته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و سیمبولی خۆراگری و مانه‌وه‌ی گه‌لی كورد دژ به چه‌وسانه‌وه و زوڵم و سته‌م، بۆیه گرنگترین كارێك شایسته‌ی هه‌له‌بجه بێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شاره زیاتر ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتییانی بكرێت.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر هه‌وڵه‌كان ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییانی پارێزگای هه‌له‌بجه و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیری، به‌تایبه‌ت ئێستاكه ئه‌م پارێزگایه له‌چاوه‌ڕوانیدایه بۆ هه‌نگاوی كۆتایی به پارێزگابوونی، هیوادارین ئه‌مساڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و هه‌له‌بجه بكرێته پارێزگا و بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
16-3-2024
Comments