top of page

یەكێتی مامۆستایان سەری ساڵی ئێزیدییەكان پیرۆز دەكات

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییەکان دەکات.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و هیوای جەژنێكی خۆش و بەختەوەرییان بۆ دەخوازین.

هەر بەم بۆنەیەوە هیواخوازین رۆژانی جەژن بەخۆشی بەسەر ببەن و ئەم جەژنە ببێتە مایەی كۆتایی بەو ئێش و ئازارانەی كە رووبەڕووی خوشك و برایانی ئێزیدی دەبێتەوە و تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی بەسەر ناوچەكانی ئێزیدی هەیە و ئاسایی كردنەوەی ژیان و گوزەرانیان.

هیوادارین هەموو كاتێكتان جەژن بێت و هەر لە خۆشی و شاد بژین.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

١٦-٤-٢٠٢٤


Comments


bottom of page