وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکات

11 ئاب 2017



 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکات، بۆ وەرگرتنی زانیاری جگە لە پەیج و وێبسایتی ڕەسمی وەزارەت پشت بەهیچ پەیج و ئەکاونتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبەستن.

 

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا  و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ماوەیەکە چەند پەیج و وێبسایتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زانیاری و ڕونکردنەوەی نادروست بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دەدەن و، بە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست لەبارەی کۆنمرەی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان، خوێندکاران دەخەنە دڵەڕاوکێ، لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرجەم ئەو زانیارییانەی لەو پەیج و سایتانە بڵاودەکرێتەوە دورو نزیک پەیوەندییان بە وەزارەتەکەمانەوە نیە و، هیچ بنەمایەکیان نیە و دورن لەڕاستیەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت،  بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان لەهەرێمی کوردستان تەنها پشت بە زانیارییەکانی وێبسایتی وەزارەت بەناونیشانی (www.mhe-krg.org) و لاپەڕی ڕەسمی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی وەزارەت بەناونیشانی (www.facebook.com/mhekrg) ببەستن، كە ئەمانە کەناڵی ڕەسمی وەزارەتن و، دەتوانن لە ڕێگەی ئەو کەناڵانەوە بگەنە زانیاری دروست.

 

عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند بەپێچەوانەوە ئێمە لە هیچ زانیاریەکی ئەو وێبسایت و پەیجانە بەرپرسیار نین، بەتایبەت بۆ پڕۆسەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.


http://www.mhe-krg.org/ku/node/3576