دەقی وتاری وه‌زیری په‌روه‌رده لەكۆنفرانسی بنیاتنانی تواناكان لەخوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی و باشتركردنی كواڵیتی و یه‌كسانی لە خوێندن كرد ..

13 تەمموز 2017


به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سەرەتای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌داین سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ لە هه‌رێمی كوردستان کە له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌ریتانی (بریتش كاونسڵ) جێبەجێی دەکەین کە په‌یوه‌ندی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتى و یەکسانى خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یە. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ماوه‌ی (٣) ساڵ ده‌خایه‌نێت واتا له‌ ئێستاوە بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ درێژ ده‌بێتەوە، پڕۆژەیەک کە بۆ هه‌موو عێراقه‌ به‌ڵام زیاتر هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوە و سوودى لێ وەردەگرێت. بڕی پاره‌ی دیاریکراو بۆ پڕۆژەکە کە له‌لایه‌ن یه‌كیتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌نجوومه‌نی به‌ریتانی دیاری كراوه‌، (۱٤) ملیۆن و نیو یۆرۆیە و لیره‌دا به‌شێكی باش به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ویت. ئه‌م پاره‌ نادریته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ڵكۆ ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ ئه‌م پرۆژه‌ ستراتیژه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ریتانی و به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سه‌رف ده‌كرێـت.
وە‌كو باسمان كرد ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زیاتر جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاستی خوێندن و كواڵیتی خوێندن‌ و ئاستی مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار و توێژەری کۆمەڵایەتی و ڕابەری قوتابخانەکان به‌رز دەكاته‌وه و هه‌وره‌ها سودی گەورەی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و‌ په‌كکه‌وته‌كان دەبێ، چونكه‌ هه‌موومان ده‌زانین بەداخەوە وه‌كو پێویست ئاوڕ لەم توێژەى کۆمەڵگەى کوردى نەدراوتەوە و ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌ریتانی‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ ئاینده‌دا كاری باشیان بۆ بکەین، چونکە ئه‌وانیش مافی خۆیانه‌ له‌ خوێندن به‌رده‌وام بن، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ وانه‌ ده‌ڵینه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبەتەكان پێویسته‌ توانایان بەرزتر بکرێتەوە و ئەم پڕۆژەیە کار لەسەر تواناکانی ئەوانیش دەکات.
بێ گومان ئه‌م پرۆژه‌ سێ ساڵەیە هەنگاو و کارێکى باشەگە لەگەڵ ئەنجوومەمنى بەریتانى، هەرچەندە له‌ رابردوویشدا ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نەکە هەبووە‌ وەک کردنەوەی خوول بۆ زیاتر له‌(٦٠٠٠) به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار بە پێى ستانده‌ر یان هەڵسەنگاندنى زاتی كه‌ زیاتر كاری دڵنیایی جۆرییه‌ یان هەڵسەنگاندنی ده‌ره‌كی. ئێستا ئیتر هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی و ناوه‌کى له‌ جیهان فاكته‌ری سه‌ره‌كین بۆ به‌ره‌و پیشبردنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان، راسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمە سوورین لەسەر جێبەجێکردنى پڕۆژه‌ی لەم چەشنە و هەوڵى جددیش دەدەین کە دوای ئه‌وەش ڕانه‌وه‌ستین. ئێمه‌ بریارمان داوه‌ كه‌ رێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی فرۆشگاكان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ سه‌رف بكرێت و به‌ فعلی ده‌ستمان پێ كردوه‌ له‌ پاره‌ی فرۆشگاكان وه‌كو ته‌واو كه‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دوای ئه‌م سێ ساڵه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ریتانیەوە كۆتایی پێ دیێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ و بە به‌رده‌وامبوونیشمان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژانه‌ ئاستی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یێنینه‌ ئاستێك كه‌ له‌ ڕووی ستانده‌ر و كواڵیتی و یه‌كسانییه‌وه‌ حیسابی باشى بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به‌ منداڵه‌كانمان بده‌ین له‌ هه‌رێمی كوردستان.

جێگەی باسە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (٢٠١٧/٧/٦) (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له‌ پرێزنتەیشنی‌ (بنیاتانی تواناكان له‌ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و باشتركردنی كواڵیتی و یه‌كسانی) کرد که‌ لە لایەن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوی (بریتش كاونسڵ) ساز درابوو.
Chat Conversation End
Type a message...