وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ بۆ سەرپەرشتیاران دەردەکات

13 تەمموز 2017



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕێنماییەكی نوێ تایبەت بەخەرجكردنی كرێی هاتووچۆی سەرپەرشتیارانی میلاكی وەزارەتی پەروەردە دەردەكات و بەپێی ناوەڕۆكەكەی پارەكە لەمانگی حوزەیرانەوە خەرج دەكرێت و بڕ و چۆنیەتیەكەشی رونكراوەتەوە.
بەگوێرەی رێنمایی دارایی ژمارە 18كە لەرۆژی 9-7-2017دا دەرچووە، وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، تێیدا چۆنیەتی خەرجكردنی كرێی هاتووچۆی سەرپەرشتیارانی میلاكی وەزارەتی پەروەردە لە 10 خاڵدا روونكراوەتەوە:
1-خەرجی هاتووچۆی سەرپەرشتیاران لەناو شار مانگانە (75) هەزار دینارە.
2- خەرجی هاتووچۆی سەرپەرشتیارانی بنەرەتی دەرەوەی شار بەمشێوەیە:
- بۆ دووری كەمتر لە 30كم بۆ هەر سەردانێك بڕی 20 هەزار دینارە.
- بۆ دووری زیاتر لە 30كم بۆ هەر سەردانێك بڕی 30 هەزار دینارە.
3-خەرجی هاتووچۆی سەرپەرشتیاری ئامادەیی بەمشێوەیە:
-بۆ دووری كەمتر لە 30كم بڕی 20 هەزار دینارە.
-بۆ دووری زیاتر لە 30كم بڕی 30 هەزار دینارە.
-بۆ دووری زیاتر لە 50كم بڕی 40 هەزار دینارە.
4-كرێی سەردان خەرجدەكرێت لەسەر بنەمای فەرمانی كارگێری و پەسەندكردنی سەرپەرشتیاری یەكەم بەمۆرو واژووی خۆی و لەلایەن بەرێوەبەری پەروەردەی پەیوەندیدار پەسەند بكرێت.
5- خەرجییەكان بۆ ئەو سەرپەرشتیارانە خەرج دەكرێت كە بەكردەیی فیعلی سەردانی قوتابخانەكان دەكەن.
6-لەكاتی پشووی هاوینە دەرماڵەی هاتووچۆی سەرپەرشتیاران خەرج ناكرێت، جگەلەو مانگانەی تاقیكردەوەو وردبینی نمرەكان دەكرێت.
7-نابێت لەهیچ حاڵەتێك لەمانگێكدا ژمارەی سەردانەكان لە 12سەردان زیاتربێت، جگەلەو حاڵەتانەی بەفەرمانی تایبەت ئەنجام دەدرێت وەكو لیژنەی بەدواداچوون و لێكۆلینەوە و ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر.
8-نابێت لەرۆژێكدا لە (1) یەك سەردان زیاتر هەژمار بكرێت.
9-كار بەهیچ رێنمایی و نووسراوێكی تر ناكرێت تایبەت بەم بابەتە.
10-ئەم رێنماییە لە بەرواری 1-6-2017 جێبەجێ دەكرێت.