پەیامی پیرۆزبایی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

24 حوزەیران 2017

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەکەین.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، ده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین خێرو به‌ره‌كه‌تی ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ هه‌موو لایه‌كی گرتبێته‌وه‌.

 

لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان به‌ ئاواته‌كانی بگات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه‌ دێنه‌ رێگای و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.

 

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

29ی ڕەمەزان 1438ـی کۆچی

24ی6ـی2017