وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی چاودێری به‌هره‌داران کۆ بووەوە

17 ئایار 2017




وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان, به‌یاوه‌ری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ره ‌گشتییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی چاودێری به‌هره‌دارانی کۆ بووەوە.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تێكی گرنگ له‌سه‌ر خوێندن و چاودێری به‌هره‌داران و قوتابخانه و کۆلێجە‌كانی به‌هره‌داران به‌گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا,هه‌روه‌ها دۆخی ئێستای كۆلیجه‌كانی به‌هره‌داران و ئه‌نجامدانی چۆنیه‌تی وه‌رگرتن و تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ نووسین بۆ پاڵێوراوان و پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆلیجه‌كانی به‌هره‌داران به‌ مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاری له‌سه‌ر بكرێت و بریاری له‌سه‌ر بدرێت, له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسیش له‌ دابینكردنی كۆلیجی یا پۆلێكی تایبه‌ت به‌ ده‌رچووانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی كه‌ له‌ كۆلیجانه‌ی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرین ته‌رخان بكرێت.

له‌ كۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی چاودێری به‌هره‌داران هیوای خواست له‌ داهاتوو بتوانن كاری باشتر بكه‌ن بۆ سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانی به‌هره‌داران له‌ هه‌رێمی كوردستان.