بەڕێزان سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و هاوڕێیان و هەڤاڵانمان لە لقەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

17 ئایار 2017


سڵاوی زانست ...
لە 55 هەمین ساڵیادی دامەزراندنتانا گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین و ڕۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوەکەتان بەرز دەنرخێنین ، ئاشکرایە لای هەموان میللەتەکەمان بەدرێژایی مێژوو توشی چەندین هەوراز و نشێ و سەختی ژیان بووە مامۆستایان لە هەموو ئەوکاتە ناهەموارانەدا بەو پەڕی لە خۆبردوییەوە ئەرکەکانی سەرشانی خۆیانیان جێبەجێ کردووە و لەو ڕوەشەوە ڕێکخراوەکەتان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری هەبووە و لە ماوەی ڕابردودا لێبڕاوانە پارێزەری ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان بوون بەگشتی و ئەم کارانەتان لە پاش دروست بوونی قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن زیاتر کەوتە بەرچاوان و لە لایەک خەمخۆری ژیان و گوزەرانی مامۆستایان بون و لە لایەکیش خەمخۆری چارەنووسی خوێندکاران و نەفەوتاندنی ساڵێکی خوێندنیان بوون ، ئێمە لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وێڕای بەگرنگ زانینی ڕۆڵی ڕێکخراوەکەتان هەمێشە ئامادەی هەموو پشتگیری و هاوکاریەک دەبین بۆ ڕێکخراوەکەتان چونکە پێمان وابووە خوێندکاران و مامۆستایان تەواوکەری یەکترین . لە کۆتایدا دووبارە پیرۆزبای خۆمانتان پێدەڵێین و هەمیشە شاد و سەرکەوتووبن .
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
مەکتەبی سکرتایەت
 .5.15 2017