تاقی کردنەوەی پۆڵی ١٢ لەنێوان وێستگەی پەرینەوەو خەونی قوتابی دا

08 حوزەیران 2017


*بەشدار عەبدولخالق خۆشناو
لە هەر قۆناغێکی خوێندن دا تاقی کردنەوە کۆتا وێستگەی تێگەیشتن و فێربوونی قوتابی و خوێندکارە لە چوارچێوەی ئەو زانینەی کەوەریگرتوە ئەوا بەرهەمی ساڵ لە دوا تاقی کردنەوەی ساڵی خوێندن ئەنجام دەدرێت و قوتابی هەڵسەنگاندن و بەئەنجام دەگەیەنێت . بۆیە تاقی کردنەوە بە دوایین خاڵی تێگەیشتن و فێربوونی قوتابی هەژماردەکرێت و لەرێگەی ئەنجام دانی وەڵامەکان بە چەند کاتژمێرێک قوتابی ئەنجام و ئامانجی کۆتای دیاری دەکرێت.
ئەوەی لێرە دا مەبەستە لەووتاری پەروەردەیی ئەمجارەدا ئاماژەی پێ بکەین بریتیە لە تاقی کردنەوەکانی پۆڵی دوانزەی ئامادەیی کە لەرێکەوتی -٦-٢٠١٧ ئەنجام دەدرێت و ئێمەش وەک بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئامادەکاریمان کردوە لە سنووری پارێزگای هەولێر کە ١١ پەروەردەی لە خۆدەگرێت بۆیە هەموو هەوڵ و کۆشش و خەم و خەونەکانمان ئەوەیە قوتابی و خوێندکاری ئازیزی ئەم ووڵاتە لەتاقی کردنەوەکان بە وورەیەکی بەرزو دوور لەفشاری دەروونی و دوور لەترس و ڕاڕایی لە نێو هۆڵی تاقی کردنەوەکان زۆر بە هێمنی و ووریایی و لەسەرخۆ وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە وەک پسپۆرانی بواری پەروەردە دەڵێن تێگەیشتن لە پرسیار نیوەی وەڵامەکانە بۆیە بەرلەهەموو شتێک پێویستە مامۆستای پسپۆرو چاودێری هۆڵ ژینگەیەکی لەبارو هێمن و لەسەرخۆ بۆ قوتابی و خوێنکار دروست بکەن تا قوتابی هەست بکات پەیوەندیەکی تەندروست و باش دوور لە ڕق و توورەیی و هەڵچوون لەنێوان مامۆستاو خوێنکار هەیە . چونکە زۆر جار هەستمان کردوە حاڵەتێکی دەروونی وا لە قوتابی دەکات بە ئاماژەیەکی تورەیی مامۆستا ئەوا قوتابی توشی حالەتێکی دەروونی لەبیرچونەوە دەبێت بۆیە خاڵی سەرەتاو کۆتایی ئەزموونەکان لای قوتابی بریتیە لە چاودێری هۆڵ . بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا راگرتنی ئەو هاوسەنگی و ژینگە تەندروست و پەروەردەییە لای خوودی قوتابی و خوێنکاری نێو هۆڵیشە !
  لەکاتی سەردانە مەیدانیەکانمان بۆ هۆڵی تاقی کردنەوەکان زۆر جار هەستمان کردوە توڕەیی و هەڵچونی یەک قوتابی وای لە ژینگەی هۆڵ کردوە پەشێوی دروست بێت و کاریگەری نێگەتیفی لای سەرجەم قوتابی و خوێنکاری ناو هۆڵ هەبێت.
بۆیە تاقی کردنەوە بەشێوەیەکی گشتی و پۆڵی دوانزەی ئامادەیی بەتایبەتی بریتیە لەو دووڕیانەی کە یا بۆ دەرچوون و سەرکەوتن دەچی یا دەرنەچوون و مانەوە لە هەمان قۆناغ!!!
بێگومان بە دەرچوون و ئەنجامی باش خەون و ئومێدی ١٢ ساڵەی خوودی قوتابی و ماڵ و خێزان دێتە دی و لەو وێستگە گرنگەی تەمەندا لەرێگەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بە ٣ کاتژمێر خەونی چەندین ساڵەی قۆناغەکانی خوێندن و ئومێدی ١٨ ساڵەی ژیانت دێتە دی دەچیە قۆناغی نوێ ی تەمەن کە بریتیە لە دونیای زانکۆو پەرینەوەی بەرەو ئاسۆی روون . لەبەرامبەریش دا ئەگەر هەوڵەکانی قوتابی و خوێندکار بەشێوەیەکی باش نەبن و تەنیا بۆ کات بەرێکردن و پەرینەوە لەو قۆناغەبێت بێگومان دەرەنجامی باش بەدی ناکرێت و رەنگە خەونی خۆت و ئومێدی ماڵ و خێزان نەیەتەدی !!!
کەواتە تاقی کردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بریتیە ( لەنێوان وێستگەی پەرینەوەو خەونی قوتابی ) لەوێستگەی پەرینەوە کە ئەمەیان خاڵی سەرەتاو بێ ئومێدیە کە مەبەستی گشتی قوتابی تەنیا پەرینەوەیە دوور لە پلانی دوور و شوێنی مەبەستدار. بەڵام لەخەونی قوتابی دا  هیوای نوێ و دیدگای نوێ و ئومێدی نوێ ی تاک و خێزان و کۆمەڵگا دێتە دی ئەوکات هەمووان هەست بەدڵخۆشی و ئاسودەیی دەکەین . بۆیە لێرەدا ئێمەش ئومێدەکانمان تێکەڵ بە ئومێد و هیوای سەرجەم قوتابی و خوێندکاری قۆناغی دوانزەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ دەکەین و هەموومان بەو ئومێدەین لەئاست ویست و داخوازی و تێگەیشتن و فێربوونی ئاستی قوتابی دەرەنجامەکان ئەنجامی باش بن تا خەون و ئومێدی تاک بۆ کۆمەڵگا بێتە دی و نەوەی نوێ لەنێو دونیای زانست و زانیاری و فێربووندا سبەینێ ی تەمەنیان پربێت لە زانست و زانیاری و پەروەردەو فێرکردن
*بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەوەکالەت