پیرۆزبایی یه‌كێتیی مامۆستایان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان

31 ئاب 2017

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان به‌ تایبه‌ت و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەین. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان ده‌كه‌ین كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە، داواكارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن سێبوری به‌ كه‌س و كاریان بدات.

پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و شه‌رڤانان و گه‌ریلا ده‌كه‌ین كە لە سەنگەری بەرگریكردن لە كەرامەتی گەل و خاكی نیشتیمانن و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی خەڵكیان بە باشی ئەنجام داوە.

هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ هه‌موو چین و پێكهاته‌كانی كوردستان و له‌ جه‌ژنه‌كانی داهاتوودا كورد له‌ ته‌واوی گرفته‌ سیاسی و قه‌یرانه‌كان ده‌رباز بووبێت.



جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازین.

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

31/8/2017