دیدارێکدا لە نێوان مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وسەرۆک و دامەزرێنەری رێکخراوی یارییەکانی ئاشتی جیھانی

11 ئاب 2017




ڕۆژی دووشەممە 7/8/2017، لە دیدارێکدا لە نێوان د. ئیڤ ئەنجیلۆ، سەرۆک و دامەزرێنەری رێکخراوی یارییەکانی ئاشتی جیھانی و سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی درێژەدان بە خوێندنی ئەو قوتابییە ئاوارانەی سوریا دووپاتکردەوە کە بەھۆی بارودۆخی ئێستای سوریا لە خوێندن دابڕاون، ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆکی(ی،م،ك) بەناوی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژەی ھاوبەشی نێوان رێکخراوەکەو زانکۆی ئیلزی ئیرلەندی دووپاتکردەوە، تا قوتابیانی دابڕاوی رۆژئاوا لە رێگەی ئۆنلاینەوە درێژە بەخوێندنی خۆیان بدەن و لە کاتی ئاساییبونەوەی بارودۆخی سوریا بە بڕوانامەوە بگەڕێنەوەو چارەنوسیان نەفەوتێت لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکان .
ھەروەھا سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەش کرد: "رەخساندنی ھەلی خوێندن یەکێکە لە بنەماکانی یەکێتی مامۆستایانی جیهانە بۆیە ئێمە بە ھەموو شێوەیەک پشتگیریی لێدەکەین، بەتایبەتیش ئێستا خوێندن بۆ ھەموان دروشمێکی نێودەوڵەتییە".