بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی((بان)) كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا

24 حوزەیران 2017


رۆژی سێشەممی رێككەوتی 20حوزەیرانی 2017 ئەنجومەنی باڵای بزاڤی ئاشتی ناوخۆ((بان)) لە شاری هەولێر و لە هۆتێل كاپیتۆل كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەر چوار پارچەی كوردستان  و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری بەڕێوەبرد ،وێڕای  چەند ساتێك وەستان لەسەر گیانی پاكی شەهیدانی گەلی كوردستان  بە گشتی رونكردنەوەی پێویست لە لایەن  سەرۆكی بزاڤەوە لەسەر  هەلومەرجی ئێستا و پرسی ریفراندۆم و  گرنگی ئەم  كۆبوونەوەیە لەم كات و ساتەداخستەڕو، ئەندامانی ئەنجومەن و بەشداربووان بیر و ڕاو سەرنجی خۆیان لەمبارەیەوە پێشكەشكرد، سەرەنجام گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی كەوا بانگەوازی هەموو لایەنەكان لە كوردستانی باشور و پارچەكانیتر بكەن كە ناوماڵی كوردستان بە گشتی رێكبخەنەوەو خۆیان ئامادەبكەن بۆ قۆناغی داهاتو بە دیاریكراوی دوای شەڕی داعش هەروەها حكومەتی هەرێم باروگوزەرانی خەڵكی هەرێم بە گشتی و مامۆستایان و فەرمانبەران بە تایبەتی باش بكات، هاوزەمان دەزگاودامەزراوە شەرعیەكانیش كارا بكرێتەوە، هەموو خەڵكی كوردستانیش بە ناوچە دابڕێنراوەكانیشەوە بەشداری پرۆسەی ریفراندۆم بكەن چونكە ئەوە مافێكی سروشتی گەلەكەمانە، ئەمەو چەندین بابەتیتری گرنگ تایبەت بە هەڵمەتی هۆشیار كردنەوەی كۆمەڵانی خەڵك لەسەر بەرقەراركردنی ئاشتەوایی و یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستانی گەورە، بڕیاری ئەوەشدرا سەردانی هەموو لایەنەكان بكرێت. شیاوی باسە  نوێنەری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان  كە ئەندامی ئەنجومەنەكەیە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو بە چەندین موداخەلەش ناوەرۆكی بانگەوازەكەی دەوڵەمەند كرد.