یەكێـتی مامۆستایان سەردانی زانكۆی نۆڵج دەكات

23 ئایار 2017


 بەمەبەستی پیرۆزباییكردن لەبەڕێز سەرۆكی زانكۆی نۆڵج، وەفدێكی (ی.م) كە پێكهاتبوو لەسەرۆك و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت، رۆژی دووشەممە رێككەوتی (22/5/2017)سەردانی زانكۆی ئاماژەپێكراویان كرد، لەلایەن سەرۆكی زانكۆ و یاریدەرەكانی پێشوازیكران، لەدەسپێكی دانیشتنی هەردوولادا، بەڕێز سەرۆكی (ی.م) پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لە (د. هیمداد ) كرد، بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو ئەركەوە، جەختیشی كردەوە پۆستی لەو شێوە زیاتر ئەركە نەك ئیمتیاز، بۆیە دەبێت هەموو ئیمكانیەتەكی خودی بۆ تەرخان بكرێت، لەلایەكیتر ئاماژەی بەوەدا لەهەرێمەكەمان زانست لە ئاستێكدایە تا هەنوكە جێگای ئومێد نیە، بۆیە دەبێت هەموو لایەك كاری لێبڕاوانە بكەن بۆ ئەوەی كۆی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بخرێتەوە سەر شاڕێگەی خۆی، دووپاتیشی كردەوە یەكێـتی مامۆستایان وەك ئەركێكی پەروەردەیی و پیشەیی، چەندین جار پڕۆژە و پێشنیاری داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەر بۆ ئەو مەبەستە لێرەش بەدواوە بەگەرموگوڕی زیاترەوە كار لەسەر ئەو ئاراستەیە و پشتگیری هەموو ئەو دەزگا و دامەزراوەكانیش دەكات، لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی زانكۆ دڵخۆشی خۆی بەو سەردانە راگەیاند، بەڵێنی كاری لێبڕاوانەی دا بۆ خزمەتكردنی زیاتری خوێندنی باڵا، كۆمەڵێك بیروبۆچون و سەرنج لەلایەن ئامادەبووانەوە خرایەڕو گفتوگۆیان پێویستیان لەبارەیەوە كرا، لە كۆتایی سەردانەكەدا لە بەرامبەر هەوڵەكانی سەرۆكی زانكۆ لە رابردوودا وەك راگری كۆلێژی ئێوارانی مامۆستایان قەڵغانی یەكێتی مامۆستایانیان پێشكەشكرا.