یەکێتی یادی ٥٥ ساڵەی یەکێتیی مامۆستایانی لە ھەموو مامۆستایان پیرۆزکرد

17 ئایار 2017



بەبۆنەی یادی "٥٥" ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی یەکێتییەکەتان و ھەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەین.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ھەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە وەک رێکخراوێکی پیشەیی رۆڵێکی گرنگی بینی لەخەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و جۆشدانی ھەستی نیشتمانپەروەری و کوردایەتی لەنێو مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندندا، لەدوای ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش، وێڕای بەردەوامی لەخەباتی نیشتمانی و نەتەوایەتی، یەکێتیی مامۆستایان بووە داینەمۆی بەرەوپێشبردنی کاروانی پەروەردە و فێرکردن، کە لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە.
ئێمە لەکاتێکدا ئەم یادە پیرۆزە بەرز دەنرخێنین، ھیوادارین بەھەمان گیانی کوردپەروەرییەوە لەپێشکەوتندا بن و بەردەوام بن لەسەر خزمەتکردن و داکۆکیکردن لەمافە پیشەییەکانی مامۆستایان و بەدیھێنانی ئامانجەکانیان.

پیرۆزبێت پەنجاوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان..



 
  راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی "ی.ن.ک"