یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كەركوك بەسەردەكاتەوە

17 ئایار 2017


بە مەبەستی بەشداریكردن لە یەكەمین ساڵیادی كردنەوەی قاوەخانەی كلتوری كەركوك كە بە بۆنەی (54)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرابۆوە كە هاوكاتیشە لەگەڵ (55) ساڵیاد، وەفدێكی (ی،م) كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت هەروەها لقی كەركوك، رۆژی 15 ئایار سەردانی قاوەخانەكەیان كرد، لە لایەن سەرپەرشتیار و كارمەندانیەوە پێشوازیكران، لە چوارچێوەی رێوڕەسمەكە سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتەیەكی پێشكەشكرد ، لە وتەكەیدا وێڕای دەست خۆشیكردن لە كردنەوەی قاوەخانەكە بە بۆنەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان، یەكەمین ساڵیادیشی بیرۆزكرد،هەر لە وتەكەیدا  جەختی لەسەر ئەوە كردەوە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دەم داخوازیەكانی یەكێتی مامۆستایانەوە بێن، چونكە ئەو رێكخراوە ئەوەندەی خەم لە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان دەخوات هەندەش زیاتر خەم لە پەروەردەو خوێندنی باڵا دەخوات، ئەوەشی وت كات ئەوەندەی بە بەروە نەماوە تاوەكو خەمی جددی نەخورێت و بە خەم ساردیەوە مامەڵە بكرێت،  ئەمە و لە كۆتاییی رێوڕەسمەكە قەڵغانی یەكێتی مامۆستایان پێشكەش بە قاوەخانەكە كرا هەروەها بەڕێوەبەرانی قاوەخانەكەش دیاری تایبەتیان بە یەكێتی مامۆستایان بەخشی.