یەكێتی مامۆستایان بەشداری دیبەتەكی گرنگ دەكات 

17 شوبات 2017

سەنتەری میری بۆ توێژینەوە رۆژی دوو شەممە رێككەوتی (6/2/2017) دیبەتەكی بۆ كۆمەڵێك كەسایەتی و چالاكوانی مەدەنی لە كوردانی باكور و باشوری كوردستان لەبارەگای رێكخراوەكە لە ژێر ناونیشانی گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر هەلومەرجی ئێستای كوردستان و هەنگاوی پێویست بۆ ئایندە رێكخست، لەو بارەیەوە دوو كەسایەتی كوردستانی باكور (( محمد كایە ، سادات سەرداك) دوو پەیڤیان پێشكەشكرد تیایاندا بە وردی هەڵوێستەیان لەسەر رەوشی كوردستانی باكور و ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دەگوزەرێت كرد هەروەها كاریگەریەكانی لەسەر كۆی كێشەی كورد لە پارچەكانی تری كوردستان، دوابەدوای هەر دوو پەیڤ كۆمەڵێك پرسیار لەلایەن ئامادەبووان روبەڕویان كرایەوە كە تێكڕایان لەسەر ئەوەبوو دەبێت چی بكرێت بۆ ئەم دۆخەو ئەو لێكەوتە نەرێنیانەی كە دواجار وا بكات رەوشەكە وردە وردە هێور بكرێتەوە، لەهەمان كاتیشدا ئەوەش خرایە رو دەبێت هەموو ئاراستەكان بۆ كوردستانیەت بێت نەك بۆ كورد چونكە كوردستان هێمای كوردایەتی و پێكەوە ژیانی گەلانی سەر ئەم زەمینە بە پێچەوانە رەنگە هەوڵەكان لێكەوتەی باشیان نەبێت ئەمە و دیدارەكە نزیكەی دوو كاتژمێر و نیوی خایاند ، شیاوی باسە سەرۆك و جێگری یەكێـتی مامۆستایانی كوردستان بەشداری دیبەتەكەیان كرد و راوسەرنجی خۆشیان لەو بارەیەوە خستەڕو .