پیرۆزبایی یه‌كێتیی مامۆستایان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌

02 ئایار 2017

گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ھەموو کرێکارانی کوردستان و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی کرێکار دەکەین.

كرێکاران چینی زەحمەتکێش و ماندووی وڵاتن، رۆڵی کاریگەریان لە پێشکەوتنی ئابووریی کۆمەڵگا و، دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیاندا ھەیە، دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونیان دەکەین. رێزگرتنی مافی کرێکاران و باشترکردنی باری گوزەرانیان و رەچاوکردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و پێویستە کوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت. لەم بۆنەیەدا ھیوای شادی و بەختەوەری بۆ کرێکارانی ئازیز دەخوازین.

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

1/5/2017