بە مەبەستی بەشداریكردن لە یەكەمین ساڵیادی كردنەوەی قاوەخانەی كلتوری كەركوك كە بە بۆنەی (54)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرابۆوە كە هاوكاتیشە لەگەڵ (55) ساڵیاد، وەفدێكی (ی،م) كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت هەروەها لقی كەركوك، رۆژی 15 ئایار سەردانی قاوەخانەكەیان كرد، لە لایەن سەرپەرشتیار و كارمەندانیەوە پێشوازیكران، لە چوارچێوەی رێوڕەسمەكە سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتەیەكی پێشكەشكرد ، لە وتەكەیدا وێڕای دەست خۆشیكردن لە كردنەوەی قاوەخانەكە بە بۆنەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان، یەكەمین ساڵیادیشی بیرۆزكرد،هەر لە وتەكەیدا  جەختی لەسەر ئەوە كردەوە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دەم داخوازیەكانی یەكێتی مامۆستایانەوە بێن، چونكە ئەو رێكخراوە ئەوەندەی خەم لە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان دەخوات هەندەش زیاتر خەم لە پەروەردەو خوێندنی باڵا دەخوات، ئەوەشی وت كات ئەوەندەی بە بەروە نەماوە تاوەكو خەمی جددی نەخورێت و بە خەم ساردیەوە مامەڵە بكرێت،  ئەمە و لە كۆتاییی رێوڕەسمەكە قەڵغانی یەكێتی مامۆستایان پێشكەش بە قاوەخانەكە كرا هەروەها بەڕێوەبەرانی قاوەخانەكەش دیاری تایبەتیان بە یەكێتی مامۆستایان بەخشی.



رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی (11/5/2017) وەفدێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت سەردانی دەڤەری راپەڕینینیان كرد هاوڕێ لەگەڵ لقی راپەڕینی (ی.م.ك) لەگەڵ بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین كۆبوونەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی دەڤەرەكە بەنرخێكی گونجاو قستی درێژخایەن لەمبارەیەوە دوای رونكردنەوەی گرنگی پڕۆژەیەكی لەمشێوەیە داوا لە بەڕێزیان كرا هاوكار بن لەدابینكردنی زەوی گونجاو، لەلایەن خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین تەواوی پشتیوانی خۆی پێ راگەیاندن و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كار ئاسانی تەواو دەكەن لەمەڕ هەر هەنگاوێكی ئیداری پێویست .

پاشان هەر هەمان وەفد سەردانی لقی سلێمانیان كرد بۆ ئەوەی گرێبەستی وەبەرهێنانی باڵەخانەی لقی سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان واژو بكەن،لەمبارەیەوە بەر لەوەی رێوڕەسمی واژو كردنەكە بەڕێوەبچێت گفتوگۆیەكی ورد لەسەر تەواوی بڕگەكانی گرێبەستەكە ئەنجامدرا بەجۆرێك ئەو بابەتانەی بەلای یەكێتی مامۆستایانەوە گرنگ بوو جێگایان كرایەوە لەلایەن هەردوولا (لقی سلێمانی و كۆمپانیای دیدار) بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی (ی.م.ك) واژو كرا، شیاوی باسە زەوی باڵەخانەكە بارەگایەكی بۆ لقی سلێمانی لەسەر (352)مەتر دوجا كە لە سێ نهۆم پێك دێت دروست دەكرێت هەروەها بەنزینخانەیەكی مۆدێرنیش دروست دەكرێت كە بەشێكی قازانجەكەی مانگانە بۆ لقی سلێمانی دەبێت .

كۆلێژی كتابی زانكۆی كە دەكەوێتە سنوری شارەدێی پردێ‌ و چەند بەش لەخۆ دەگرێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی پێدانراوە، رۆژی شەممە رێككەوتی (13/5/2017) كاتژمێر (4.30) ئێوارە لەگۆڕەپانی كۆلێژەكە رێوڕەسمی دەرچوانی یەكەم خولی خۆی بەڕێوەبرد كە زیاتر لە (200) دەرچو دەبوو لەبەشەكانی یاسای ئێواران و بەیانیان، كارگێڕی و دارایی، ژمێریاری و ئایتی، جێگای باسە لەسەر داوەتی فەرمی ئەنجومەنی كۆلێژ وەفدێكی یەكێـی مامۆستایان كە پێكهاتبوو لەسەرۆك و جێگرو ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون بە بروسكەیەكیش هەنگاوەكانی ئەو كۆلێژەیان بەرزنرخاند .    

به‌بۆنه‌ی 55 مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

به‌ بۆنه‌ی 55‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانه‌وه‌،‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ ئێوه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كه‌م و ئومێدی پێشكه‌وتن وگه‌شه‌كردنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌ئه‌ركی پیشه‌یی و دیموكراسیدا نمونه‌یه‌كی زۆر جوانیان پێشكه‌ش به‌ میلله‌ته‌كه‌یان كردوه‌ ورۆڵێكی گرنگیشیان هه‌بووه‌ له‌ ڕێكخستنی مامۆستایان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچونی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و خوێندن، هه‌روه‌ها له‌ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان دژی سته‌م و دیكتاتۆریه‌ت بۆ به‌دی هێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی، مامۆستایان قوربانیی زۆریان داوه‌، له‌ ئاست ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان بونه‌ته‌وه‌، مامۆستایان پێشمه‌رگه‌ ئاسا سه‌نگه‌ری فێركردنیان به‌رنه‌داوه‌ وخزمه‌تیان به‌ نه‌وه‌كانی كوردستان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌موو كات جێگه‌ی به‌رزنرخاندنه‌ و له‌ په‌ڕه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان وه‌ك سه‌روه‌ری تۆمار ده‌كرێت.

ئه‌ركی مامۆستایان له‌ په‌روه‌رده‌ و هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیر و ڕۆشنفیكر ئه‌ركێكی پیرۆزه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌كمان و به‌تایبه‌ت ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌ت پاڵپشت و هاوكاریان بین له‌ خزمه‌ت كردنی میلله‌ته‌كه‌مان.

دووباره‌ پیرۆز بێت و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
 
 
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
15ی ئایاری

 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێزان/ سەرۆک و جێگران و ئەندامانی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت.. بەبۆنەی (٥٥)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە، بە ناوی مامۆستایانی یەکگرتووەوە پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا چالاکانەتر بچنە خزمەت بەدیهێنانی خواست و داواکانی مامۆستایانەوەو، بە هەماهەنگی پێکهاتەکانی ناو ڕێکخراوەکە و دڵسۆزانی تری مامۆستایان، پلانی باشتر بۆ خزمەت مامۆستایان دابنێن..� بەڕێزان.. وەک هەموولایەک دەزانین بە ساڵانێکی پڕ قەیران و کێشەدا تێپەڕ دەبین و، مامۆستایان بە گشتی بە دۆخێکی خراپی داراییدا ژیان دەگوزەرێنن، ئەمەش کاری کردۆتە سەر پرۆسەی خوێندن بەگشتی و ئەنجامەکەشی بە روونی دەبینین، بۆیە لەم یادەدا داواکارین لەبەڕێزتان هۆکارێکی فشاری زیاتر و جددی تر بن بۆ سەر حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو رووبەرووی هەمان حاڵەتی نەخوازراو لە قەیران و، دروستبوونی نارەزایی نەبینەوە، ئەم بەرپرسیارێتییەش لە ئەستۆی بەڕێزتانە بە پلەی یەکەم و، پاشان سەرجەم دڵسۆزانی پەروەردەو فێرکردن لە کوردستاندا..� هەروەک ئێمەش لای خۆمانەوە پشتگیری سەرجەم نوێنەرانمان دەکەین لە چوارچێوەی لیستی هاوبەشی ناو یەکێتی مامۆستایاندا، بۆ سەرخستنی هەر پرس و پرۆژەیەک کە خزمەت بە ئامانج و خواستە رەواکانی مامۆستایان بکات، هەروەک دژ دەوەستین بە هەر هەنگاو و هەڵوێستێک کە نیگەرانی بۆ کۆی گشتی مامۆستایان و کێشە بۆ پرۆسەی خوێندن دروست بکات..� هیوادارین بەخوداچونەوەی باشتر بۆ هەنگاو و هەڵوێستەکان بکرێت و ئایندەیەکی گەش و بێ گرفت بۆ مامۆستایان بێتە

   


هەولێر-KDP.info-  له‌ یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌ یادى 55 ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا، به‌گه‌رمى پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان و ته‌واوى مامۆستایانی به‌ڕێزى كوردستان ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ى ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ هانده‌رێك بۆ خه‌باتی به‌گوڕترى پیشه‌یی و مه‌ده‌نیی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایان و كوردستان.
له‌م یاده‌دا، به‌ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و به‌رگه‌گرتنى جوامێرانه‌ى مامۆستایان، ئه‌وانه‌ى وێڕاى هه‌موو دژوارى و سه‌ختییه‌كان، نه‌یانهێشت پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌ په‌كى بكه‌وێت ده‌ڕوانین، كه‌ به‌ گیانێكى پێشمه‌رگانه‌وه‌ ڕه‌فتاریان كرد و له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌رده‌وام بوون. هه‌روه‌ها به‌ ڕێزه‌وه‌ یادى ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ مامۆستایانى كوردستان و یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و قۆناغه‌كانی تێكۆشاندا سه‌ربه‌رزانه‌ تۆماریان كردووه و له‌م پێناوه‌دا شه‌هید و قوربانیشیان داوه‌‌. ئه‌مڕۆش مایه‌ی شانازییه‌ كه‌ یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بووه‌ته‌ ڕێكخراوێكى دیارى خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى سه‌نگین و سنوورى ڕێكخراوێكی لۆكاڵی تێپه‌ڕاندووه‌.
له‌ یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وێڕای هه‌موو كێشه‌ و سه‌ختییه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بایه‌خدانی زیاتر به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ژیان و گوزه‌رانێكی گونجاوتر كه‌ شیاوى پێگه‌ و ئه‌رك و ڕۆڵی پڕ بایه‌خیان بێت، بۆ مامۆستایان دابین بكات. مامۆستایانی دڵسۆز كه‌ سه‌لماندییان له‌ هه‌موو دۆخه‌ هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌كاندا نموونه‌ی خۆڕاگرین و له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ئێستا و داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ نه‌وه‌كانمان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵ ناده‌ن.
دووباره‌ ئه‌م یاده‌ پیرۆز بێت، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان و تواوى مامۆستایانى كوردستان ده‌خوازین.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
15/5/2017


دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15-5-2017 به‌شدارى ئاهه‌نگى يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستانى كرد كه‌ له‌ هۆڵى چالاكييه‌كانى خوێندنگاكان دا به‌ڕێوه‌چوو.

يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان وه‌ك ڕێزلێنان ملوانكه‌ى تايبه‌تى يه‌كێتييه‌كه‌يان به‌ دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) به‌خشى له‌ پاى پشتيوانى به‌رده‌وامى به‌ڕێزيان له‌ مامۆستايان و كارمه‌ندانى بوارى په‌روه‌رده‌ به‌تايبه‌تى مامۆستايانى شارى كه‌ركوك كه‌ له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستانن.

لاى خۆيه‌وه‌ پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى ڕۆڵى مامۆستايانى كرد له‌به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن و خزمه‌ت كردنى خوێندكاراندا له‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ى ئابوريدا و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆڵ و چالاكييه‌كانى مامۆستايان ده‌ستكه‌وتێكى ترى شارى كه‌ركوكه‌.

دواتر له‌ لێدوانێكدا بۆ ميدياكاران دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ستايشى قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد و جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى له‌ سايه‌ى قوربانييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ساز كراوه‌ و هه‌موان له‌ كه‌شێكى ئارام دا ده‌ژين و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ خوێنى گه‌شى شه‌هيدانمان بوه‌ته‌ مايه‌ى به‌رده‌وامى ژيان و پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتييان و ئاواره‌كان و ته‌ئكيشى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى په‌له‌ كردن له‌ ئازاد كردنه‌وه‌ى حه‌ويجه‌ و ده‌وروبه‌رى ئه‌گه‌ر چى تا ئه‌م ساته‌ پلانێكى ڕوون له‌ ئارادا نيه‌ بۆ ده‌ست پێكردنى ئه‌و پرۆسه‌يه‌.



    

بەبۆنەی (٥٥) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبایی له یەکێتیەکە و مامۆستایانی كوردستان ده‌كات، هەروەک ڕۆڵیان له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی گەلەکەمان به‌رز ده‌نرخێنێت، ئەمەش ده‌قی پیرۆزبایەکەیە:


بەڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان..
مامۆستایانی ئازیزی كوردستان ...


یادی (55) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له یەکێتیەکەتان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.

 

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لەو رۆژگارەی تیایدا دامەزرا، گه‌له‌كه‌مان بە قۆناغێکی سەختی خەباتیدا تێدەپەڕی، کە ئەویش قۆناغی به‌دیهێنانی ئازادی و یەکسانی و دورخستنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م بوو لە كوردستان، له‌و كاتەدا مامۆستایان له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایانی کوردستان بەشدارییان هاوشانی خەڵکی کوردستان بوە هۆی بەدەستهێنانی ئازادی و رزگاری بۆ گەلەکەمان و درێژەدان بە خەباتی زانست و پێگەیاندنی نەوەی تازە لەسەر رێبازی نەتەوەو کلتوری کوردستان، بۆیه‌ ئێوه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌و رۆژگاره‌وه‌ تا ‌ئه‌مڕۆ پێشه‌نگی خه‌باتی دیموكراسی و ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان بونە.

 

مامۆستایان له‌ هه‌مو وێستگەکانی ژیاندا لێپرسراویەتی گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌، كه‌ بریتین له‌ گه‌یاندنی زانست و زانیاری و، پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه ‌و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن، هەر لەبەرئەوەشە پێگه‌ی مامۆستا له‌ چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌یه‌كێك له‌ كۆڵه‌گه‌ گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا داده‌نێین، چونكه‌ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندا كه‌سانی ئه‌كادیمی پێڕاده‌گه‌ن، كه‌ له‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن.

 

مامۆستایانی کوردستان ...

لە ئێستادا  گه‌له‌كه‌مان به‌ قۆناغێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌ركی مامۆستایان گرنگترە به‌ به‌راورد به‌توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌، چونكه‌ ئه‌ركی مامۆستا له‌ زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بریتییه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی زانست و مه‌عریفه‌ بۆ دواڕۆژێ گەلەکەمان، بۆیه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی مامۆستایان ده‌كه‌ین، كه‌ رێگه‌یان نه‌دا قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری بكاتە سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و، له‌ کاتی سەرهەڵدانی ئەو قەیرانەوە بێ سڵەمینەوە ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردو و، درێژەیاندا بە پرۆسەی خوێندن.

 

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كه‌ ڕێكخراوێكی پیشه‌یه‌، نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان به‌جیاوازی نه‌ته‌وه ‌و ئایین و ڕه‌گه‌ز و بیروباوه‌ڕی سیاسی ده‌كات، جێگەی خۆیەتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا سوپاس و دەستخۆشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بکەم و، هیوادارین وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکانتان بدەن و، هاوبه‌شی یه‌كتر بین له‌ خزمه‌تكردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی دیموكراسیه‌ت و، به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتر به‌بواری خوێندنی باڵا له‌ كوردستاندا.

جارێکی دیکە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە سەرجەم مامۆستایان و یەکێتی مامۆستایان پیرۆز بێت.

 

د.یوسف گۆران

وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

15/5/2017





 بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئه‌ركی مامۆستایان لە ناوه‌نده‌كانی خوێندن بریتییه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی ئاستی زانست و پێشخستنی کۆمەڵگە، بۆیه‌ سوپاسی و دەستخۆشی لە مامۆستایان ده‌كه‌ین، كه‌ سەرەڕای قەیرانی دارایی ڕێگه‌یان نه‌دا كاریگه‌ری بكاتە سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردو و، درێژەیان بە پرۆسەی خوێندن دا.


ئەم ڕاگەیاندنەی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی سەردانێکی دا هات کە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە رێکەوتی (١٥-٥-٢٠١٧) بەیاوەری ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت، بەبۆنەی یادی ٥٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بارەگای یەکێتیەکەی لەشاری هەولێر کرد و، بەگەیشتنی بەگەرمی لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پێشوازی لێکرا.


لەمیانی سەردانەکەیدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سڵاوی خەبات و تێکۆشان و ماندونەبونی گەیاندە یەکێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان و، ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانی لێ پیرۆزکردن و ڕایگەیاند: وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهاوبەشی لەگەڵ یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکانمان دەدەین، كە بریتیە لە خزمەتکردن بە توێژی مامۆستایان لەناوەندەکانی خوێندن و فەراهەمکردن و کارئاسانی بۆ مامۆستایان بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ ژیانێکی شایستەو پەرەپێدانی پسپۆڕییەتیان و جۆشکردنیان بەنوێترین زانست و پێشکەوتنی دونیا لەبوارە جیاکاندا.


هەر لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕو لە مامۆستایانی کوردستان وتی: درک بە بارودۆخی سەختی دارایی هەموان دەکەین و، کۆڵ نادەین بۆ داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایان و باشکردن و بەرەوپێش بردنی بژێوی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە، هەر بۆیە بەپێویست و گرنگی دەزانم دەستخۆشی و سوپاستان ئاڕاستە بکەم، کە سەرەڕای دو ساڵی قەیرانی دارایی هەرێمەکەمان، کۆڵتان نەداو نەتانهێشت قەیرانەکە كاریگه‌ری بكاتە سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و، له‌ کاتی سەرهەڵدانی قەیرانەكەوە ئه‌ركی خۆتان بەباشی جێبه‌جێكرد.


لە بەرامبەردا، سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پێزانینی خۆیان بۆ سەردان و پیرۆزیاییەکەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ستافی وەزارەت ڕاگەیاند و، ئاشکراشیان کرد هەردەم پاڵپشت و پشتیوانی بەرنامە و پرۆژەکانی وەزارەت دەبن بۆ بەرەوپێشبردن و سەرخستنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.



Dear Abdulwahid Muhammad,

In May, the international labour movement commemorates May Day, officially known as International Workers Day, an occasion for us to celebrate the contributions workers everywhere, including teachers and education employees, make to their communities.

Our news listing includes great examples of their challenges and achievements – don‌t hesitate to share with colleagues and friends via the social media buttons or the “Forward” button!

Kind regards,

Fred van Leeuwen, General Secretary

To our friends at the KTU
Congratulations and our best wishes on the 55th anniversary of the establishment of the Kurdistan Teachers Union



From your friends in solidarity from the Australian Education Union

Correna

Correna Haythorpe
Federal President
AEU

الزميل رئيس اتحاد معلمي كردستان العراق
الزميل نائب الرئيس
الزميلات والزملاء الاعزاء أعضاء السكرتارية
نتقدم لكم بأسمى التهاني والتبريكات بمناسبة حلول الذكرى السنوية لتأسيس اتحادكم الصديق المصادف في 5/15 من كل عام وبهذا المناسبة العزيزة على قلوبنا جميعا نؤكد على ضرورة تعزيز أواصر الصداقة بين نقابتنا واتحادكم المناضل من أجل النهوض بالعملية التربوية والتعليمية والكفاح من أجل مستقبل أفضل للمعلمين والمعلمات
تقبلوا منا كل الاعتزاز والتقدير

احمد جسام صالح
الأمين المالي العام لنقابة المعلمين العراقيين



مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وێڕای به‌رزنرخاندنی 555 ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، ته‌واوی پشتیوانیی خۆی بۆ یه‌كێتییه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان دووپات ده‌كاته‌وه‌.
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی(55)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و تێكڕای مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌و كاروانه‌ پڕ ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مه‌تان مایه‌ی رێزو ده‌سخۆشییه‌، كه‌ بێ سره‌وتن هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆشش دابووه‌ بۆ خزمه‌تكردنی توێژی تێكۆشه‌ری مامۆستایان و پشتیوانیكردنی كێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.
یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه‌ له‌(15/5/1962) وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی و مه‌ده‌نی هاتۆته‌ مه‌یدان و به‌ خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆره‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌و تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌مڕۆ به‌مه‌ش توانیویه‌تی ده‌سكه‌وتێكی زۆر به‌دی بێنێ، كه‌ مایه‌ی شانازییه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی و توێژی مامۆستایان به‌ تایبه‌تی.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، خاوه‌ن مێژوویه‌كی شكۆداره‌و شانبه‌شانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا به‌شداریه‌كی دیاروبه‌رچاوی له‌ خه‌باتی سیاسی و چه‌كداریشدا هه‌بووه‌، له‌و پێناوه‌شدا وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی كاری كردووه‌و هه‌وڵی زۆری داوه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌ پیشه‌ییه‌كانی له‌ بواری په‌روه‌ده‌وفێركردن له‌ چوارچیوه‌ی مافه‌ سیاسی و فه‌رهه‌نگی وكوولتورییه‌كان دا.
مامۆستایانی تێكۆشه‌ر وماندوونه‌ناس
هه‌لومه‌رج و ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاروچاره‌نووسسازدا ره‌ت ده‌بێ كه‌ دواڕۆژی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێوه‌به‌نده‌، بۆیه‌ ئێوه‌ش وه‌ك توێژێكی كاریگه‌ر كاروئه‌ركێكی گرنگتان له‌ئه‌ستۆدایه‌ له‌ رووی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنێكی راست و دروستی نه‌وه‌كانمان و سه‌رخستنی په‌یامی زانست و به‌ره‌و پێشبردنی بواری مه‌عریفی و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و گه‌شه‌پێدانی هزروهۆشی كوردپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌روه‌ریی بۆ بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی رۆشن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ و گه‌له‌كه‌مان.
وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌، ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ یه‌كێتیه‌كه‌تان و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌...هیوادارین به‌هه‌مان گیانی لێبورده‌یی و كوردپه‌روه‌ری و په‌وه‌رده‌یی وه‌ك چۆن درێغیتان نه‌كردووه‌و خۆراگر بوون و به‌رپرسانه‌ كاروئه‌ركه‌كانتان له‌ رابردوودا به‌جێگه‌یاندووه‌، له‌ داهاتووشدا به‌رده‌وامبن له‌ خزمه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و پێشكه‌وتن و داكۆكی له‌ مافه‌ پیشه‌ییه‌كانتان و ماف و ده‌سكه‌وتنی زیاتر بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان به‌بێ جیاوازی به‌دی بێنن..
له‌و بۆنه‌یه‌دا سڵاو و رێز بۆ دامه‌زرێنه‌ران و سه‌رۆك و سكرتێره‌ پێشه‌نگه‌كانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان...
به‌رز و پیرۆز بێت (55)مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان..
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
 15/5/2017