گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ھەموو کرێکارانی کوردستان و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی کرێکار دەکەین.

كرێکاران چینی زەحمەتکێش و ماندووی وڵاتن، رۆڵی کاریگەریان لە پێشکەوتنی ئابووریی کۆمەڵگا و، دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیاندا ھەیە، دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونیان دەکەین. رێزگرتنی مافی کرێکاران و باشترکردنی باری گوزەرانیان و رەچاوکردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و پێویستە کوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت. لەم بۆنەیەدا ھیوای شادی و بەختەوەری بۆ کرێکارانی ئازیز دەخوازین.

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

1/5/2017

لەساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستە سەرجەم خوێندکارانی کوردستان دەکەین و هیوای هەمیشە گەشە کردن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم..

کۆمەڵەی خوێندکاران لەماوەی زیاتر لە چل ساڵی تەمەنی وەک ڕێکخراوێکی‌ پیشەیی‌ ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاویان بینیوە لەبەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن و توانیویانە هاندەر و پاڵپشتی ناوەندەکانی خوێندن بن، هەروەک لە سەرەتای دامەزراندنیشی تاوەکو ڕاپەڕینە مەزنەکەی 1991 دژی ستەم و حزبی بەعس خەباتیان کردووە و لەو پێناوەشدا قوربانییان داوە، ئەمەش جێگەی ستایش و بەرز نرخاندنە.

لە ئێستاشدا، کە کوردستانەکەمان و ناوچەکە بەگشتی بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هیوادارین کۆمەڵەی خوێندکاران، بە درک کردن بەهەستیاری قۆناغەکە، هەنگاوی بنیاتنەر و ڕۆڵی هوشیارکەرەوەی کۆمەڵگا ببینێت لەئاست پرسە نیشتمانی و چارەنووسازەکان، لەهەمان کاتدا، ببنە فاکتەری بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و ڕۆشنبیری لە کوردستان و پردێکی پەیوەندی چالاک بن لە نێوان مامۆستا و خوێندکار لە لایەک و زانست و کۆمەڵگا لەلایەک تر.

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

27/4/2017

لەبەردەوامی سەردانەكان سەرۆك و جێگران و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت رۆژی سێشەممە رێككەوتی 25/4/2017 سەردانی پارێزگای سلێمانیان كرد ، لەلایەن سەرۆك وجێگرو ئەندامانی لقی سلێمانی پێشوازی كران، بە یەكەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیمان كرد، لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیەو پێشوازیكران، پاشان لە دانیشتنێكی دۆستانەدا بە وردی لەلایەن سەرۆكی (ی.م)ەوە مەبەستی سەردانەكە رونكرایەوە تیایدا جەختی كردەوە (ی.م) ئەگەر لە پرسی كاری رێكخراوەیی و مافی مامۆستایان جیاوازی و تێڕوانینی لەگەڵ دامودەزگاكانی پەروەردە هەبێت، بەڵام بۆ باشی بەڕێوەچونی پرۆسەی پەروەردە هەماهەنگ و هاوكارە، هەر وەك لە پێشوەشدا هاوكار بووە، چونكە (ی.م) بڕوای تەواوی بەوە هەیە، دوا رۆژێكی مسۆگەر و باشتر لە ناو ناوەندەكانی خوێندن و لەسەر دەستی مامۆستایان دەبێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی، بە وردی بارودۆخی پەروەردە و چۆنیەتی بەڕێوەچونی خستە ڕو، نیگەرانی خۆی لە كۆمەڵێك رێنمایی وەزراەتی دارایی و رۆتینی زۆر لە ئەنجامدانی كارەكان دەربڕی، جەختیشی كردەوە (ی.م) دەتوانێت لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەوری باش ببینێت لەبەر جەستەكردنی داخوازیەكان، پاشان كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە ئەنجامدرا كە بەنیازن بارەگای لقی سلێمانی بكەنە پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان، لەمبارەیەوە گفتوگۆیەكی چڕوپڕ بەڕێوەچوو، سەرەنجام گەیشتینە ئەوەی لە ماوەیەكی تردا ئامادەكاریەكانیان تەواو بكەن تاوەكو كاری پێویست ئەنجام بدرێ

 

Image may contain: 8 people, people standing, beard and outdoor

Image may contain: 3 people, people standing, suit and outdoor

 

 

 

لە چوارچێوەی بەسەركردنەوەی لقەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، رۆژی دووشەممە رێككەوتی 24/4/2017 وەفدێكی مەكتەبی سكرتاریەت كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و جێگرو ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب هاوڕێ لەگەڵ لقی گەرمیانی (ی.م)سەردانی ناحیەی جەبارەی كوردستانیان لە سنوری پەروەردەی خانەقین كرد، لەلایەن بەڕێوەبەری ناحیە و بەرپرسانی حكومی و حزبی و لقی خانەقینی (ی.م)پێشوازیكران، لە قوتابخانەی (جەبارەی بنەڕەتی تێكەڵ لەگەڵ ئامادەیی سێبەری تێكەڵ) كۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان ئەنجامدرا تیایدا تیشك خرایە سەر كێشەكانی پرۆسەی پەروەردە و چۆنیەتی چارەسەركردنیان، لەلایەن سەرۆكی (ی.م)ەوە، لە چوارچێوەی وتارێكدا هەوڵەكانی بەڕێوەبەرو مامۆستایان لەو دەڤەرە بە گرنگ زانرا لەبەرئەوەی لە ماوەی (3)ساڵی رابردوودا بەرگەی هەڕەشەكانی تیرۆرستانیان گرتوەو درێژەیان بە پرۆسەی پەروەردە داوە، لەوبارەیەوە دەست خۆشی لە ئیدارەی ناحیەكە كرد كە لەو ماوەیەدا بە پشودرێژی و ماندوبوونێكی زۆرەوە هێمنی وئارامی دەڤەرەكەیان بەرجەستە كردووە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا هاوكاری لقی خانەقینی (ی.م) بەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دابەشكرا كە بریتیبوو لە پێداویستیەكان رۆژانەی ئیدارە و مامۆستایان، لەلایەن خۆیانە ئێدارەی ناحیەكە و بەڕێوەبەری خوێندنگاكان هاتنی وەفدەكەی(ی.م)نیان بە گرنگ زانی داوای بەردەوامی ئەو سەردانانەیان كرد، سوپاسی لق خانەقینیشیان بۆ ئەو هاوكاریە بە نرخەیان بۆ ئەم كاتە گرنگە كرد، لە كەلاریش هەمان وەفد هاورێ لەگەڵ لقی گەرمیان بەشداری پرسەی هەردوو مامۆستای خوالێخۆشبوویان كرد كە لە رێگای چونیان بۆ دەوامی ئاسایی خۆیان گیانیان لە دەستدابوو هەر لەوێش پرسەنامەی یەكێتی مامۆستایانی جیهانی و یەكێتی مامۆستایانی بەریتانیان پێڕاگەیاندرا ، دوای ئەوە زەوی پڕۆژەی شاری مامۆستایان هاوڕێ‌ لەگەڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیار بەسەركرایەوە.

 

 

 

لە درێژەی سەردان و بەسەركردنەوەكان، مەكتەبی سكرتاریەت رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 26/4/2017 دەڤەری راپەرینیان بەسەركردەوە، سەرەتا لە لایەن لقی راپەرینەوە پێشوازیكران پاشان بە یەكەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی راپەرینیان كرد، لە میانەی سەردانەكەدا هەڵوێستە لەسەر رەوشی پەروەردە كرا، لە لایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری پەروەردە رونكردنەوەیەكی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆسەی پەروەردەی خستەڕو ئاماژەی بە كۆمەڵێك كەموكوڕی دا، لەوانە كەمی میلاك، خەرجنەكردنی كرێی وانە بێژی، نەبوونی ئیمكانیەتی دارای بۆ چارەسەركردنی هەندی كەموكوڕی پێویست و دەمودەست، گلەیی زۆریشی لە دەسەڵاتەكان كرد كە بەشێوەیەك لە قالب دراوە كە دەست و پێی هەمولایەكی بەستاوەتەوە نیگەرانیش بوو لەوەی ئەو نەسریەی دەدرێت زۆر كەمترە لەو نەسریەی لە پەروەردەكان هەولێر وەردەگرێت، لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی (ی.م) پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و باش بەڕێوەچونی راگەیاند پاشان هەمان وەفد سەردانی ئیدارەی راپەڕینیان كرد لەلایەن بەرپرسی ئیدارەوە پێشوازیكران، لەوێش هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە پەروەردە ئێستا لە دۆخێكی خراپ دایە، كەس ئیرەیی پێ نابات، بۆیە بۆ نابێت لە ئاستیدا دەستە وەستان بوەسترێت، دەبێت هەڵمەتێكی گەورە بكرێت بۆ باشكردنی، دوای وەفدەكە قوتابخانەی ( هاوڕێیان ) بەسەركردەوە بۆ ئەوەی لە لایەك دڵنیابن لە تەندروستی بەڕێوەبەری قوتابخانە (م.هۆشنگ) كە لە ماوەی رابردوودا نەخوش بوو، بەڵام ئێستا تەندروستی زۆرباشە، لە لایەكیتر بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاویان بە مامۆستایان بكەوێت و گوێبستی پێشنیارو سەرنجەكانیان بن، ئینجا بەشداری پرسەی مامۆستا فارسیان كرد كە زۆر بە داخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا كوڕێكی گەنجی مالئاوایی لێ كرد بوو، پێویستە بوترێ پارساڵیش ئەو مامۆستا بەڕێزە كورێكی تری گیانی لەدەستدابوو، كاتژمێر (3)سێ دوای نیوەڕۆ رێورەسمی رێزلێنان بۆ (24) مامۆستای بەڕێز لە هۆڵی فەقێ ئەحمەدی دارشمانە لەلایەن لقی راپەرین (ی.م) رێكخراوی گەشەپێدانی لاوان بەڕێوەبردرا پێویستە بوترێ ئەو (24) مامۆستایە شاهیدی كارەساتی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێ خۆراگرو شەهید بەخش بوون، لە 24/4/1974، لەوێ‌ بەڕێز سەرۆكی (ی.م) وتارێكی تێروپڕی پێشكەشكرد تیایدا وێڕای سڵاوو دورود بۆ گیانی پاكی شەهیدان بە گشتی و دەڤەری پشدەر بەتایبەتی رۆڵی ئەو مامۆستایانەشی لەو وادەدا بە زۆر گرنگ وەسف كرد، جەختی كردەوە ئەو بەڕێزانە شایەنی ئەوەن نەك رێزلێنان بەلكو ناوەكانیشیان بە ئاوی زێر لە دوو توێی لاپەڕەكانی مێژوودا بنوسرێتەوە هەر لە قەڵادزێ بەشداری پرسەی مامۆستایەكیان كرد، دوای ئەوە قوتابخانەی ژاراوە و ئامادەیی زانستی سەنگەسەریان بەسەركردەوە لە هەردوو ناوەندی خوێندن لەگەڵ بەڕێوەبەرو دەستەی مامۆستایان كۆبوونەوە، گوێبیستی راو سەرنج و داواكاریەكان بوون، سەرۆكی (ی.م)و وەفدی هاوڕێی رونكردنەوەی پێویستیان لەسەر رەوشی پەروەردە هەوڵەكانی (ی.م.ك) نیان پێشكەشكرد، شایانی باسە وەفدەكەی هلرەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان و مامۆستایان، داوای درێژە پێدانیشیان كرد.

 

(NASUWT)

NASUWT گەورەترین رێكخراوی مامۆستایانی بەریتانیایە زۆرترین مامۆستا وەكو ئەندام لە خۆدەگرێت، بەجۆرێك (300) هەزار ئەندامی لەسەرجەم قۆناغەكان هەیە، لەساڵی (1920)ەوە دامەزراوەو ئەندامە لە فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی بەریتانیا،كە بە (TUC) دەناسرێت، لایەنگری چەپەكانە و نزیكە لەپارتی كرێكارانی بەریتانیا رێكخراویتری مامۆستایانیش هەن، لەوانە (NUT) ئەو رێكخراوە زیاتر بەلای پان چەپەكان دەشكێتەوە یەكێك لە سەركردەكانیش لە پارتی كۆمەنیستی ئەو وڵاتەیە، پێویستە بوترێ (NASUWT) پەیوەندیەكی زۆری لەگەڵ رێكخراوەكانی مامۆستایان لە ئەمریكا، ئەفریقا،ئاسیا، ئەوروپا،كوردا هەیە، بەشداری كارای لە چالاكیە سیاسی ، كۆمەڵایەتی ، كلتوری بەریتانیا و جیهان هەیە، زۆر بایەخ بەمافەكانی مرۆڤ، مافی كاركردنی سەربەخۆ، مافی زمانی خوێندن، مافی پێكهاتە ئاینی و ئیتنیەكان دەدات، هەموو ساڵێك كۆنفراسێك ئەنجام دەدات تیایدا بەرنامەی تازەی ساڵانەی خۆیان لەمەڕ :- 

1- كاری رێكخراوەیی تایبەتی خۆیان . 

2- پرۆسەی پەروەردە . 

3- خزمەتكردنی مامۆستا . 

4- مافەكانی منداڵ و خوێندكاران و قوتابیان . 

5- مافەكانی مرۆڤ 

6- پەسەندكردنی هاوكاریەكانیان بۆ رێكخراوە جیهانیەكان .

لەچوارچێوەی گفتوگۆیەكی كراوە لەنێوان ئەندامان و دەستەی سەرۆكایەتی ئەو رێكخراوە سیستەمێكی زۆر رێكوپێكیان هەیە لەگۆڕانكاری لەدەستەی سەرۆكایەتی و سكرتاریەت و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، لەوانە : - 

1- دەستەی سەرۆكایەتی لەسەرۆك و دوو جێگر و سەرۆكی پێشو واتە چوار كەس پێك دێت .

2- ساڵانە سەرۆك هەڵدەبژێرن بەجۆرێك تا ئێستا (99) مامۆستا سەرۆكایەتی ئەو رێكخراوەیان كردووە. 

3- ساڵانە یەك جێگر هەڵدەبژێرن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی . 

4- ئەنجومەنی تەنفیزیان لە (52) ئەندام پێكهاتوە، سەرۆك سەرۆكایەتی ئەنجومەنی تەنفیزی و كۆبوونەوەكان دەكات . 

5- سەرۆك وەك سەرۆكێكی تەشریفیە . 

6- هەموو كاروبارەكانیان، دەستەی سكرتاریەت بەڕێوەی دەبات كە لە سكرتێر و بەرپرسی دارایی و كۆمەڵێك فەرمانبەر پێكهاتوون . 

7- سكرتێر بەپێی لێهاتوی شارەزایی خۆی دەمێنێتەوە لە پۆستەكەی واتە هەموو ساڵێك ناگۆڕدرێت لەساڵی (1969) ئەو سیستەمە پیادە دەكەن هەتا ئێستا (13) سكرتێر كارەكانیان بەڕێوەبردووە، دوا سكرتێر لەساڵی (2004) دەستی بەكارەكەی كردووە، خانمێكی زۆر بەڕێزە بەناوی ( كریس كاتس) زۆر بەداخەوە ماوەی (6) مانگە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، هەر چەندە ئەمجارە كە چاومان پێی كەوت لەكۆنفراسەكە، تەندروستی باشبوو بەڵام وەكو رایگەیاند لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە خۆی خانەنشین دەكات لەبەر باری تەندروستی، بەدڵنیاییەوە بۆ خۆیان و بۆ ئێمەش وەك ( ی.م.ك) زیانێكی گەورە دەبێت چونكە ئەو خانمە دۆستێكی زۆر نزیكی ئێمەیە و دڵسۆزی بۆ كێشەی رێكخراوەكە و گەلەكەی ئێمە هەیە، هەر چەندە بۆی دووپاتكردینەوە كە (NASUWT) دەست بەرداری ئەو ئاراستەی خۆی نابێت بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی كردنمان هەروەها كێشەی (كورد) بەگشتی . 

8- پۆستێكیتری گرنگ لەو رێكخراوە بەرپرسی داراییە، ئەوەش بەپێی لێوەشاوەیی خۆی دەمێنێتەوە لەبەڕێوەبردنی كارەكان، مەرج نیە هەموو ساڵێك هەڵبژێردرێت واتە ئەو بەرپرسەی هەڵدەبژێردرێت دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی رێكخراوەكە رازین لەكارەكانی، تا ئێستا (18) جار بەرپرسی داراییان گۆڕیوە دوا بەرپرسی دارایی لە (2009)ەوە دەست بەكاربووە پیاوێكی بەڕێزە بەناوی (براین كۆكسن) دۆستێكی نزیكی (ی.م.ك) هاوسۆزی تەواوی لەگەڵ كێشەی ئەم نەتەوە و رێكخراوانە هەیە كە هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی مافەكانیان دەدەن، لەگفتوگۆیەكی تایبەت، ئەو پیاوە پێی راگەیاندین ئێوە رێكخراوێكی باشن مێژویەكی پڕ لە ئازارتان هەیە، من زۆرم خوێندۆتەوە لەبارەی كێشەكانتان هەر ئەوەش وایكردووە دووجار سەردانی توركیا بكەم وەك پاڵپشتیەك بۆ هەوڵەكانی ئەو رێكخراوانەی كار بۆ بەرجەستەكردنی دیموكراتیەت و مافەنەتەوایەتیەكان دەكەن وەك رێكخراوی ئێتمسەن، زۆریش بەگرنگی دەزانم هەلێك رێكبكەوێت سەردانی ئێوەش بكەم بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری رووداو و پێشهاتەكان بم، زۆر دڵ تەنگ و پەشۆكا و بووم بە روداوەكانی دەوروبەری موسڵ و شەنگال و بارودۆخی ئێزیدیەكان و كریستیانەكان، ئومێدم وایە بەیەكەوە خزمەتی مرۆڤایەتی بكەین و دژی ئاراستەی شەڕخوازی و تیرۆرستان بوەستینەوە، ئەوەشی وت من لەسەروبەندی خانەنشینم چونكە تەمەنم گەیشتۆتە (65) ساڵ بەڵام ئەوەی پێم بكرێت و لەدەستم بێت بۆتانی دەكەم . 

9- تیمی تایبەتی گفتوگۆ: لەسەر ئاستی لقەكان و ئەنجومەنی تەنفیزی تیمی تایبەتیان هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی لۆكالی و مەركەزی ، زۆریش بایەخ بەو تیمە دەدەن باشترین كەس هەڵدەبژێرن بۆ ئەو تیمە لەروی دبلۆماسیەت و زمان پاراوی و مناوەرەكردن، تاوەكو بتوانن لەسەر كێشەكان و چارەسەركردنیان لایەنی بەرامبەر مەجبور بكەن بەجێبەجێكردنی داخوازیەكانیان، ئەمساڵ نەریتی خەڵاتكردنی باشترین تیمی گفتوگۆیان لەسەر ئاستی لقەكان بڕیار لێداو، باشترین تیمیشیان خەڵاتكرد.

10- تیمی راگەیاندن ، زۆر بایەخ بە راگەیاندن دەدەن بڕواشیان وایە راگەیاندن دەتوانێت رۆڵی رێكخراوەكە بەرجەستە بكات بۆیە بایەخ بە هەموو هۆیەكانی راگەیاندن دەدەن لەوانە گۆڤار، تەلەفزیۆن، فەیسبوك، تویتەر،پەیچ، هەر بوارێكیتر بۆیان بڕەخسێت، دیارە ئەو وڵاتە لە روی سۆشیال میدیاوە زۆر زۆر پێشكەوتووە، بۆیە لە ئیش و كاری رۆژانە و ستراتیجیەكانیان بە تەواوی سودی لێوەردەگرن هەر لەو كۆنفراسە رۆژانە هەموو روداو و گفتوگۆكانیان بڵاودەكردەوە بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك و مامۆستایان لەو وڵاتە ئاگاداربن . 

11- ژمارەی ئەندامانی كۆنفراس: تێكڕایی ژمارەی ئەندامانی كۆنفراس بەپێی لقەكان هەڵدەبژێدرێن ئەمساڵ (900)ئەندامی كۆنفراس بەشداربوون، ئەوەی جێگای هەڵوێستەكردنە، ئەندامانی كۆنگرە بۆیان هەیە هاوسەر و منداڵەكانیشیان لەگەڵ خۆیان بهێنن، كاتێك لێمان برسین چۆن دەبێت ؟ وتیان ئێمە هەموو ساڵێك كۆنفراسەكە لەپشوی ( ئیستەر) دەبەستین واتە دەوامی خوێندنگاكان نابێت بۆ ماوەی یەك هەفتە ئەم ئەندامانەش هەمویان ماندوون بەرێكخراوەكە بۆیە ئەوە جۆرێكە لە پاداشتكردن یان بەرزنرخاندنی كارەكانیان . 

12- ساڵانە لەچەندین وڵاتەوە داوەتی نوێنەری رێكخراوەكان دەكەن لەوانە ، فەرەنسا،ئەڵمانیا،پۆڵندا،عێراق،كوردستان،قوبرس،پۆرتوگال،غانا،زمبابۆی،بەحرەین،ئەمەریكا،پێویستە بوترێ میوانەكانیان بەڕێزو حورمەتەوە خزمەتی دەكەن، لەیەكەم دانیشتن لەریزی یەكەم شوێنی تایبەتیان بۆ دیاری دەكەن،لەرۆژانیتریش شوێنێكی تایبەت لەناو هۆڵی كۆنفراس .

13- لەپەراوێزی كۆنفراس كۆبوونەوەی تایبەت و سمیناریان بەڕێوەبرد . 

14- ئابونەی ئەندامان بەپێی رێژەی موچە لە (1%) تا (5%) دەبێت، وەكو ئێمە بەخشینی تایبەتمان نیە، زۆربەی ئەو ئیمكانیەتە زۆرەی هەیانە لەچالاكی هونەری، رۆشنبیری،كلتوری،راهێنان، گەشتیاری پەروەردەیی خەرجی دەكەن، لەهەمان كاتیشدا هاوكاری رێكخراوەكانی مامۆستایانی جیهان و مرۆڤایەتی و ئاوارەی پێدەكەن هەر لەو ئابونەیە ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن پاوەند دەدەنە یەكێتی مامۆستایانی جیهانی (EI) 

لەو چوارچێوەیەدا ئەمساڵ داوەتی سەرۆك و نوێنەرێكی تری (ی.م.ك) یان كرد، جێگای باسە رێكخراوی مامۆستایانی (NUT)یش داوەتی دوو نوێنەریان كرد، بۆ ئامادەبوون لە كۆنفراسی ساڵانەیان كە هاوكاتی (NASUWT) بەڕێوەی دەبەن، ئەوەی جێگای سەرنجە وەرگرتنی فیزە بۆ ئێمەی كوردستان بۆتە كێشەیەكی گەورە، زۆر جاران دوای ماندووبوون و خەرجیەكی زۆر، رەزامەندی نادرێت، ئەمساڵیش لەچوار كەسمان كە داوەت كرابووین، سێیانیان رەزامەندیان پێنەدرا، تەنها سەرۆكی (ی.م) رەزامەندی پێدرا، ئیتر ئامادەكاریم بۆ سەفەرەكە دەست پێكرد تا لە شەوی 12 لەسەر 13و كاتژمێر (3.30) بەیانی بەڕێ كەوتم لەرێگەی توركیاوە بۆ ئەستەمبوڵ، من لە سێ شت نیگەران بووم یەكەمیان تەنیایی، لەراستیدا سەفەركردن بەتەنیا زۆر ناخۆشە هەمیشە لەیەك زیاتر بیت باشترە، بەتایبەتی رێگای دوور، دووەمیان من لە ماوەی رابردوودا وتاری زۆرم لەسەر سەرۆك و دەسەڵاتدارانی توركیا و ئاك پارتی نوسیبوو، ترسم هەبوو لەوەی زانیاریان پێگەیشتبێت و روبەڕوی پرسیار و وەڵام ببمەوە، سێیەمیان ماوەی وەستانی نێوان هەر دوو فڕۆكەی هەولێر- ئەستەمبوڵ، ئەستەمبوڵ – مانشستەر تەنها یەك كاتژمێر بوو، دیارە ماوەی پێویست گرنگە،چونكە ئەو فڕۆكەخانانە جەنجاڵی زۆریان تێدایە، دوای گەیشتنم بۆ فڕۆكەخانە و دابەزین بۆ ئەوەی بچمە هۆڵی چاوەڕوانی فڕۆكەی مانشستەر دەبێت پشكینن بكەیت كاتێك چوین بۆ پشكنین بەكردارەكی ئەو جەنجاڵیەی لێی دەترسام وادەرچو، ژمارەیەكی یەكجار گەشتیاری چینی لە را ڕەوی پشكنین بوون، بێگومان ئەگەر چاوەڕوانیم بكردبا نەك كاتژمێرێك زۆر زیاتری دەویست تا رزگارم بێت، بۆیە ئەمجارەیان هەڵمدایێ و سەرپێچم كرد، دوو راڕەوم بە سەرپێچی بڕی واتە نزیك بوومەوە، ئەمجارەیان لەبەر ئەوەی ئەفسەرەكە نزیك بوو نەمتوانی راڕەوەشكە ببەزێنم، بۆیە وتم، هاوكاریم بكە و ماوەكە كەمتر لەكاتژمێرێك ماوە، كابرای ئەفسەریش رێگای بۆ كردمەوە بەكاتێكی لەبار پشكنینەكەم تێپەڕاند، كاتێك گەیشتمە هۆڵی چاوەڕوانی فڕۆكەی مانشستەر تەنها (25) خولەك مابوو نەفەرەكان خەریك بوو سەردەكەوتن، زۆر باشبوو لەكاتی گونجاودا گەیشتم، بەهەرحاڵ لەكاتی دیاریكراودا فڕۆكەكە هەڵفڕی و دوای چوار كاتژمێر و پێنج خولەك، گەیشتە فڕۆكەخانەی مانشستەر، لەراستیدا فڕۆكەخانەكی ئاسایی و گەورە نەبوو، بەڵام جۆرێك لەجەنجاڵیشی پێوە دیار بوو، دوای دابەزین بەرەو خاڵی پشكنینی پاسەپۆرت رۆیشتم، لەوێ چەند راڕەوێك هەبوو من سەرەتا هەڵەم كرد چومە راڕەوی هەڵگرانی پاسەپۆرتی بەریتانی، بەڵام دواتر زانیم ئیتر ئەوێم بەجێ هێشتوو هاتمە راڕەوی بیانەكان هەندێك كاتم لەدەست چو، لەوێش لەبەر زۆری نەفەرەكان و وردەكاری زۆری پشكێنەرەكان یەك كاتژمێرم پێچو، دوای ئەوە چوم بۆ وەرگرتنەوەی جانتا، بەلای من گەورەترین كێشە جانتایە، چونكە چاوەڕوانی زۆری دەوێت، ئەمجارەش هەر وابوو دوای چاوەڕوانیەكی زۆر وتیان جانتاكەی تۆ لە ئەستەمبوڵ نەهاتوە خۆشم هەروا پێششبینم كردبوو لەبەر كەمی ماوەی نێوان دوو فڕۆكەكە، بەهەر حاڵ چومە ئۆفیسی تۆماركردنی زانیاری پێویست لەسەر جانتاكە دوای تەواوبوونم ئیتر بەماندووبوونێكی زۆرەوە چومە هۆڵی پێشوازی، لەوێ لەبەر دواكەوتنی زۆر نوێنەری رێكخراوی ( ناسوت) كە چاوەڕوانی دەكردم، فڕۆكەخانەی بەجێ هێشتبوو دوای پێیان وتم نوێنەرەكە پێ راگەیاندبوون چاوەڕوانی زۆر كردووە كەچی من لەبەر ئەوانەی باسم كرد نەگەیشتوم بەناچاری تەكسیەكەم گرت چومە هوتێڵی ( رێدسۆن بلو ئێدواردیان)(Raddisson Blu Edwardain ) كە شوێنی حەوانەم بوو لەسەنتەری شاری مانشستەر هەر لە رێگا بووم دەیتەی فەرمانبەرانی رێكخراوەكە ( د.عبدللە) و (خاتو فرانسیس) پەیوەندیان پێوەكردم وتیان تۆ لەكۆی ؟ وتم من لە رێگام بۆ هوتێل، وتیان دەباشە لەبەر ئەوەی زۆر نیگەران بووین لەدواكەوتنت، بەخۆشحاڵیەوە گەیشتمە هوتێل و لەچاوەڕوانیم دابوون ئیتر هۆكارەكانم بۆ باسكردن لەلایەن خۆیانەوە راستەوخۆ كەوتنە سۆراغ كردنی جانتاكە و دابینكردنی پێداویستیە سەرەتاییەكانی مانەوەم ، بۆ ئێوارەی (13)ی مانگ داوەتی فەرمی سكرتێرەی ناسوت، بووین بۆ كاتژمێر (10)شەو نوێنەری نەقابەی مەركەزی عێراق (م. احمد جسام) گەیشتە هوتێل، وردە وردەش میوانەكانی تر و ئەندامانی كۆنگرە دەگەیشتن بۆ رۆژی هەینی كاتژمێر 10 بەیانی تاوەكو كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ لە ئۆفیسی تۆماركردنی ناوی میوانەكان و پێدانی زانیاری و پێداویستی تایبەت بەبەرێوەچونی كۆنفراس بەردەوامبوو، ئێمەش ناوەكانی خۆمان تۆماركرد، كاتژمێر دوو تاوەكو سێی دوای نیوەڕۆ یەكەم دانیشتنی تایبەت تەنها بۆ ئەندامانی كۆنفراس و مەكتەبی تەنفیزی بەڕێوەچو، كاتژمێر سێ تەواو یەكەم دانیشتنی گشتی دەستی پێكرد ئەندامانی كۆنفراس لە پێنج زۆن جێیان بۆدیاركرابوو زۆنەكانیش بریتی بوون لە (A.B.C.D.E) میوانانیش لە ریزی پێشەوە و ریزی دووەم جێیان بۆ دیاریكرابوو ئێمە لە ریزی یەكەم شوێنمان بۆ دەست نیشان كرابوو، دانیشتنی گشتی یەكەم بەمشێوەیە بوو : - 

1- خاتو ( كاتی وێڵس) سەرۆكی ناسوت بەوتەیەكی كورت بەخێرهاتنی میوانانی بەناو كرد هەروەها ئەندامانی كۆنفراس، داوای لەسەرۆكی شارەوانی مانشستەر كرد كە وتەی خۆی پێشكەش بكات . 

2- سەرۆكی شارەوانی لە وتەیەكی كورتدا بەخێرهاتنی میوانان و ئەندامانی كۆنفراسی كرد بۆ شاری مانشستەر هیواشی خواست كۆنفراسەكە سەركەوتوبێت لەخزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە و مامۆستایان . 

3- خاتو ( كاتی وێڵس) ئەركی سەرۆكایەتی سپارد بە ( فرید براون) سەرۆكی نوێی (NASUWT)وەك نەریتی ئەو رێكخراوەش ملوانەكەی زێری سەرۆك لە ملی سەرۆكی تازەكراو لەشوێنی سەرۆكایەتی دەستی بەئەركەكانی كرد. 

4- راپۆرتی كۆنفراس لەلایەن كاتی وێڵس خوێندرایەوە، هەروەها راپۆرتی سكرتاریەت و دارای هەردووكیان لەلایەن ( رایان كۆكس) ئەمینداری دارای خوێندرایەوە كە دەبوو راپۆرتی سكرتاریەت لەلایەن خاتو كریس كاتس بخوێندرێتەوە بەڵام هەروەكو لە پێشەوە ئاماژەمان پێدا لەبەرباری تەندروستی لەلایەن ئەمینداری دارایی خوێندرایەوە، دوو لەئەندامانی كۆنفراس كارەكانی (كاتی وێڵسیان) هەڵسەنگاند، داوایان كرد ئەندامانی كۆنفراس پشتیوانی لە راپۆرتی گشتی و سەرۆكی تازە بكەن بۆ ئێوارەكەی میوانەكان داوەتی تایبەتی سەرۆكی تازە بوون لەهۆلی تایبەتی (Raddisson Blu.Edwardian) بۆ بەیانی رۆژی دووەمی كۆنفراس كە كاتژمێر (9) دەستی پێكرد بۆ ماوەی سێ رۆژ بەبەردەوامی گفتوگۆ لەسەر راپۆرتە ئامادەكراوەكان كرا كە بەم ناوونیشانانە بوون كە كۆنفراسەكە لە ژێر ناوونیشانی (A warld to differens) (لەپێناو جیهانێكی باشتر) : - 

1- بارگران و ماندووبوون و دەستێوەردانی دەرەكی لە پەروەردە .

2- خوێندكاران و مامۆستایان ئیمكانیاتی دارایی زیاتریان دەوێت.

3- رێگرتن لە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن و باشتركردنی بارودۆخی كاركردن .

4- هەڵوێستە كردن و شرۆڤەكردنی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندەكانی خوێندن و فێركردن.

5- دیاریكردنی كاتژمێرەكانی كاركردن .

6- دەرهاویشتەكانی زیادبوونی نرخی كاڵاو كەلوپەلەكان .

7- باشتركردنی سیستەمی خانەنشینی و زیادكردنی موچەكانیان .

هەموو ئەو راپۆرت و ئەوراقانە پێشكەش كران لەلایەن ئەندامانی كۆنفراس گفتوگۆیان لەسەر كرا بەڵام بە دیسپلین، واتە هەر وەرەقەیەك پێنج كەس بۆی هەبوو تێهەڵچونی لەسەر بكات، هەر یەكەش بەكاتێكی دیاریكراو كە نابێت لە (5) خولەك زیاتر بێت كاتێك قسەكەر كاتەكەی تێپەڕبێت راستەوخۆ لەلایەن سەرۆكەوە زەنگی بۆ لێدەدرێت و دەوستێنرێت، من ئەو دیسپلینم بەگرنگ زانی لەبەر ئەوەی لای خۆمان كار بەو پرەنسیپە ناكرێت كە زۆر پێویستە ئێمەش ئەو رۆشنبیریە فێربین و رابێین لەسەری، نەك بان بەسەر هەڤاڵەكانیتر بدرێت و مافی ئەم و ئەو بخورێت، شتێكیتر سەرنجی راكێشام هەموو دانیشتنەكان لەكاتی دیاریكراو دەستی پێدەكرد كە سەرۆك لەشوێ،ی خۆی بوو ئیتر گفتوگۆ دەستی پێدەكات لەسەر ئەوە ناوەستن ئەندامان لە ژورەوە یان لە دەرەوەن كاتێكیش كۆتایی كات دێت راستەوخۆ دانیشتەكان هەڵدەپەسێردرێت ئیتر گفتوگۆ كۆتایی هاتبێت یان نەهاتبێت، لەلایەكیتر بۆ هەر راپۆرتێك كات دیاریكراو هەبوو، كاتێك كاتەكە تەواو دەبوو، راستەوخۆ دەخرێتە دەنگدان بەهەردوو دیو رازیبوون و رازی نەبوون ( سەوز یان سۆر) بەهەر حاڵ ئەو راپۆرت و ئەوراقانە هەمویان بەدەنگی ئەندامان پەسەند دەكران، ئەگەر هەموش رازیبان هەمیشە سەرۆك داوای دەنگی دژیش دەكەن، بەراستی ئیش و كارەكانیان زۆر بەدیسپلین بەڕێوەدەچو جێگای ئەوەیە لەهەموو حەرفێكی ئەو برۆسێسە ئێمە وەك (ی.م) دەرس و پەندی لێوەربگرین و تەرجومەی بكەین لە كۆبوونەوە و كۆنفراسەكانی خۆمان تەرجومەی بكەین، لەدوای كۆتایی هاتنی وتوێژ و پەسندكردنی راپۆرت و ئەوراقەكان رێورەسمی رێزلێنان بۆ كۆمەڵێك ئەندام ئەنجامدا كە بەمشێوەیە بوو: - 

1- رێزلێنان لە باشترین راگەیاندنكار ( مەبەست راگەیاندنكاری لقەكان) .

2- رێزلێنان لە باشترین گفتوگۆكەر (مفاوچ) دیارە لەسەر ئاستی مەكتەبی تەنفیزی و لقەكان گفتوگۆكاریان لەگەڵ لایەنە حكومی و ئیداریەكان هەیە . 

3- رێزلێنان لە چالاكترین ئەندام واتە ئەو ئەندامەی زۆرترین مامۆستای كردۆتە ئەندامی ناسوت ئەمساڵ ئەندامێكیان كۆنفراسیان رێزلێنا كەلەماوەی ساڵی رابردوو لەسنوری چالاكی لقەكەی (60) مامۆستای كردبووە ئەندام . 

لەراستیدا پرۆسەیەكی زۆر جوان بوو هەرچەندە بەجۆرێك لەجۆرەكان ئەوە لەلای (ی.م) پیادە كراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی رێوشوێنەكانی دیاریكردن ناڕێكە بۆیە پرۆسەی رێزلێنانەكە كە دەشكرێت دەبێتە جێگای گلەیی و گازاندە . 

دوای رێورەسمی رێزلێنان گفتوگۆیان لەسەر كۆمەڵێك بڕیار و راسپاردە كرد سەرەنجام پەسندكران، بۆ ئەوەی ببێتە بەرنامەی كاری ئەمساڵەیان، لەهەمان كاتیشدا چەند بڕگەیەكی پەیرەوی ناوخۆیان هەمواركردەوە بەڵام دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل، بڕیار و راسپاردەكانیان پەسند كرد پێكهاتبوو لەوانە : - 

1- هەڵمەتی كەمكردنەوەی كاتژمێرەكان دیارە ئەمە بەگیروگرفتێكی گەورە دەزانن لەبەر ئەوەی مامۆستا (8) كاتژمێر كار دەكات (2) كاتژمێری پێویستە بۆ ئامادەكردنی ئەركی رۆژانە، ئەمە كاتی زۆری لێدەگرێت لەهەمان كاتیشدا ناتوانێت بەچاكی بەدواداچون بۆ تێڕوانینی ئەركەكانی خوێندكار بكات، ئەم هەموو ئەركە فورسەتێك بۆ پشودانی مامۆستا ناهێڵێتەوە بۆیە بڕیاری ئەوەیاندا هەوڵی كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی خوێندن بدەن . 

2- هەڵمەت لەپێناوی رێگریكردن لەخراپی بارودۆخی ئیدارەكان . 

3- كاركردن لەپێناو بارودۆخێكی باشتر بۆ پرۆسەی فێركردن . 

4- هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی ئەندروستی و داهاتویەكی باشتر بۆ مامۆستا. 

5- كاركردن بۆ راهێنانی باشتری مامۆستایان و بەپێی پێویست . 

6- كاركردن بۆ دەستەبەركردنی رێزلێنان بۆ مامۆستایانی لێهاتو. 

7- باشتركردنی ئەدای پشكێنەرەكان دیارە تا ئێستا لە پرۆسەی پەروەردە بەریتانیا پرۆسەی بشكنین( تفتیش) هەیە كەلەلای ئێمە پرۆسەی سەرپەرشتیاریە، بەڵام زۆر نارازی بوون لەبێروقراتیەتی پشكێنەرەكان، تەنانەت هەندێك توانجیشیان هەبوو لەسەر هەندێكیان كە زانیاری پێویستیان نیە لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیش و ئەركەكانیان . 

8- باشتركردنی بارودۆخی ناوەندە ئەكادیمیەكان لەهەموو روێكەوە . 

9- بەرزكردنەوەی پێگەی تایبەتی مامۆستایان لەناو كۆمەڵ بە :- 

أ‌- بەرزكردنەوەی موچەكانیان ب- باشكردنی سیستەمی خانەنشینی ج- راهێنانی باش و بەردەوام 

10- كاركردن لە پێناوی پیادەكردنی سیستەمی مامۆستای دووبارە بەڵام هەریەكە و بەپێی ئیمكانیاتی زانستی خۆی .

11- رێگرتن لە دامەزراندنی مامۆستای ئاست نزم لەبەر كەمی كرێكانیان .

12- هەوڵدان بۆ ئەوەی مامۆستایانی تەمەن گەورە مامەڵەیەكی تایبەتیان لەگەڵدا بكرێت.

13- كاركردن بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ پێگەیاندنی قوتابی . 

14- كاركردن لەپێناو سیستەمێكی تازەی پلەبەندی فەرمانبەری . 

15- كاركردن لەپێناو دەستەبەركردنی مۆڵەتی خۆ تەرخان كردن پێش تەمەنی خانەنشینی واتە مامۆستا مافی ئەوەی هەبێت مۆڵەت وەرگرێت بە موچەی خۆی پێش ئەوەی خانەنشین بێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لەبەر بارودۆخی تایبەتی خۆی . 

تێبینی / بۆ هەموو ئەو بڕیار و راسپاردانە بڕیاری ئەوە درا توێژینەوە و لێكۆڵینەوە بكەن لەسەر شێوازی پیادەكردن لەگەڵ لایەنە حكومی و ئیداریەكانی پەیوەندیدار . 

كۆتایی دانیشتنی رۆژی دوو شەممە كاتژمێر یەك تا یەك و نیو راستەوخۆ هەموو ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی سەكۆی سەرەكیان بەجێ هێشت تەنها سەرۆكی تازە و سكرتێر و بەرپرسی دارایی بەجێمان هەریەكەیان پەیڤەكی كورتیان پێشكەشكرد لەپەیڤی سكرتێرەدا ئاماژەی بەوەدا كەوا كۆتایی ئەمساڵ ئەو داوای خانەنشین دەكات لەبەر باری تەندروستی لەپەیڤی بەرپرسی دارایش دیسان ئەویش وێرای ئاماژەدان بە ئیش و كارەكان ئاماژەشی بەوەدا ئەویش ئەمساڵ داوای خانەنشین دەكات بڕگەی پێش كۆتایی دەنگدان بۆ كۆنفراس كرا وەك ئاماژەیەك بۆ سەركەوتن پاشانیش دەنگدان و دەست خۆشی لە سەرۆك كرا وەك ئاماژەیەك بۆ سەركەوتنی لەبەڕێوەبردنی كۆنگرە . 

پێویستە بوترێ لەپەراوێزی بەڕێوەچونی كۆنفراس ئەم چالاكی و دیدارە تایبەتانە كرا : 

1- داوەتكردنمان وەكو میوانەكان لە (peoples history museum) گەلەری مێژوی گەل، لەئێوارەی یەكشەممە كاتژمێر (7.30) شیاوی باسە ئەو شوێنە هەموو دیكۆمێنتە مێژویەكانی خەباتی كرێكاران و كاسبكارانی تێدایە هەروەها سەرەتاكانی دامەزراندنی حزبی شوعی و حزبی كرێكارانی بەریتانیا، وێنەی كۆمەڵێك كەسایەتی گرنگ هەڵواسراوە لەوانە ( ئەنجلس) خاوەنی تیۆری ئابوری سۆشیالیستی هەر لەو ئێوارەخوانەدا دیدارێكی تایبەت لەگەڵ خاتو كریس كاتس بەڕێوەچو تیایدا وێرایی بەرزنرخاندنی خەباتی (ی.م) تەئكیدی لەپشتیوانیكردنی بەردەوام كردەوە تەنانەت ئاماژەی بەوەدا ئەو لەدەرەوەی ناسوتیش كار دەكات لەسەر پشتیوانی كردنی (ی.م.ك) 

2- كاتژمێر (5.30) هەمان رۆژ واتە یەكشەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ میوانەكان و (د. باتریك روج) كە ئێستا سێهەم كەسایەتی ناسوتە لەدوای سەرۆك و سكرتێری لەروی ئیداریەوە رەنگە لەدوای سكرتێرەش ئەو ببێتە سكرتێر، كەسایەتیەكی زۆر بەئیمكانیەتە و دۆستێكی نزیكی (ی.م.ك)ەوە بەردەوام بەدواداچون دەكات، دڵسۆزیەكی زۆری بۆ مامۆستایانی توركیا هەیە بەتایبەت رێكخراوی (ئێتمسەن) كە نوێنەرایەتی مامۆستایانی كورد و چەپەكان دەكات، لەكۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی ( كوردستان، عێراق، زمبابۆی،زامبیا، بەرمودا، ئەمریكا، فەرەنسا،پۆڵندا، قوبرس، ئوسترالیا، غانا، بەحرین)ئامادەبوون، هەریەكە لەنوێنەرەكان كێشە و بەرنامەی كاری خۆیان خستەڕو، وەك (ی.م.ك) ئێمە لە وتەكانمان سەرەتا ئاماژەمان بەكارەساتی وەگەڕان و شەهیدبوونی (2) مامۆستا و برینداریوونی (12)یتر دا لە كەلار، پاشان بارودۆخی ئێستامان رونكردەوە ئاماژەمان بە ئاوارە و باوردۆخی موسڵ و پرۆسەی پەروەردە و پێویستیەكاندا، جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە ناسوت رێكخراوێكی كاریگەرە لەسەر گۆڕەپانی بەریتانیا و جیهان دەبێت بەردەوام لەلایەك هاوكاری راستەوخۆمان بكات لەلایەكیتر داوا لەجیهان بكات هاوكاری بن لەچارەسەركردنی ئەو بارودۆخە هەستیار و ناسكەی پێداتێپەڕین، لەبەرامبەر ( د.باتریك) بەناوی ناسوت و هەموو میوانەكان پرسە و سەرەخۆشی پێراگەیاندین هیواشیان خواست كارەساتی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە لەبەرامبەر داواكاری هاوكاری كردن جەختی كردەوە بەردەوام دەبین لەهاوكاریكردن ئەمە مەسەلەیەكی مەبدەئیە لەسەری دەڕۆین، لەبەرامبەر هەڵوێستەی بەردەوامی ئەو بەڕێزە دیاری (ی.م)نمان پێشكەشكرد. 

3- رۆژی دووشەممە دانیشتنێكی تایبەت لەگەڵ خاتو(ئۆلی) نوێنەری یەكێتی مامۆستایان و كارمەندانی پەروەردەی فەرەنسا ئەنجامدا لەسەر داوای خۆی، سەرەتا خاتونی ناوبراو دڵسۆزی خۆی بۆ (ی.م) بارودۆخی گشتی دەڤەرەكە دەربڕی جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی ئەو دیدارە لەدوای وتەكانی تۆ بووە لەكۆبونەوە فراوانەكە، ئامادەیی خۆشی دەربڕی لەسەركاركردن لەگەڵ عێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەت تەئكیدیشی كردەوە لەسەر ئەوەی ئەوان دڵسۆزیان لەگەڵ مامۆستایانی كورد لە توركیا هەیە و بەردەوام بەدواداچون دەكەن، لەبەرامبەردا ئێمە سوپاسی ئەو هەستەمان كرد ئەوەشمان پێوت هەرێمی كوردستان بەچاوی رێز و تەقدیرەوە سەیری فەرەنسا دەكات بەتایبەت لەو سەردەمەی كە كۆمەڵانی خەڵك لە كۆڕەوی ملیۆنیەوە بوون لە كۆتایی مانگی ئاداری ساڵی (1991)، فەرەنسا كاری كرد لەگەڵ بەریتانیا لەنەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر دەركردنی بڕیاری ژمارە (988) و دامەزراندی ناوچەی ئارام و پرۆسەی (provid comford) هەروەها بەرزڕاگرتنی هەڵوێستی فەرەنسا لەسەر شەڕ دژی داعش و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە، داوامان لێكرد ئەوانیش وەكو رێكخراوی مامۆستایانی فەرەنسا هاوكاری (ی.م) بكەن لەو بارەیەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە لەگەڕانەوەی لەگەڵ سكرتێرە گفتوگۆی ورد لەسەر شێوازی پەیوەندی و هاوكاری كردن دەكەن، داوای كرد نامەكی فەرمی بنێرین بۆ رێكخستنی ئەو پەیوەندیە و هەروەها گرنگترین داواكاریەكان، دیاری (ی.م)نمان پێشكەشكردن . 

4- هەر لە رۆژی دووشەممە دیدار لەگەڵ دۆستی دێرینی (ی.م.ك) خاتو (سو رۆجەرس) بەڕێوەبرا سەرەتا خاتو ( سو) سڵاو و رێزی بۆ یەكبەیەكی ئەندامانی (ی.م) نارد، سڵاوی تایبەتیشی بۆ سكرتاریەتی پێشوی (ی.م) نارد بەو هەژمارەی لەنزیكەوە چەند جارێك یەكیان دیوە و بەردەوام بیریان دەكات، داوای ئەوەشی كرد ئێستا چی بكرێت باشە بۆ (ی.م) ئاماژەی بەوەدا ئەو دەتوانێ‌ لەگەڵ سەركردەكانی ( ناسوت) كار لەسەر ئەو بابەتە بكات، لەبەرامبەردا وێڕای سوپاسكردنی زۆر تایبەتمان بەرامبەر بەو دڵسۆزیە پێ راگەیاند،جەختیشمان كردەوە (ی.م) ئێوە بەیەكێك لە ئەندامەكانی خۆی دەزانین هەرگیز هەڵوێستەكانی رابردووت و بە ئێستاشەوە لەبیر ناكات، پێشمان راگەیاند (ی.م) لەو بارودۆخە ناسكەی دەڤەرەكە پێویستی بەهاوكاری مەعنەوی زۆر هەیە بەتایبەت لەلایەن ناسوتەوە، تەئكیدی كردەوە بەئەمانەتەوە لەگەڵ هاوڕێكانی كار لەسەر ئەو پرەنسیپە دەكات . 

5- دیدارێك لەگەڵ نوێنەرانی زمبابۆی بەڕێوەبرا كە پێاوێك و خانمێكی بەڕێز بوون بەوردی باسی خۆیانیان بۆ كردین، ئاماژەیان بەوەدا ئەوان لەبارودۆخێكی زۆر نەگونجاودا درێژە بەخەباتی رێكخراوەیی خۆیان دەدەن لەبەر ئەوەی حكومەتی ئەو وڵاتە نەفەسی لەبەر خەڵكی بڕیوە و هیچ ئازادیەكی نەهێشتیتەوە، ئەوەشی راگەیاند سەرۆكی وڵات ( رۆبەری موگابی) دكتاتۆر تەمەنی (94) ساڵی لەگەڵ ئەوەشدا دەسكاری دەستوری كرد بۆ ئەوەی جارێكیتر خۆی هەڵبژێرێتەوە لەلایەن خۆمەوە بارودۆخی دەڤەرەكەم بۆ رونكردەوە بەتایبەت ئەو شەڕەی ئێستا گروپی تیرۆرستی داعش هەڵیگرساندووە دژی بەگەلی كورد و گەلانیتری دەڤەرەكە ئاماژەشم بە بارودۆخی مامۆستایانی كوردی توركیا دا كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە زیاتر ل (37) هەزار مامۆستای دەركردووە كە (11) یازدە هەزاریان لەنەتەوەی كوردن دوا ریفراندۆمی ناشەرعی، ئۆردوگانیش بە (مۆگای) شوبهاند، سەرەنجام لەسەر ئەوە رێككەوتین بەردەوام هەماهەنگی لەگەڵ یەكتردا بكەین . 

6- دیدارێكی تایبەت لەگەڵ سەرۆكی پێشوتر (براین) بەڕێوەبرا، پیاوێكی هێمن و لەسەرخۆ شارەزاییەكی زۆر باشی لەسەر دەڤەرەكە و خەباتی (ی.م) هەبوو، تەئكیدی كردەوە لەسەر ئەوەی بەردەوام دەبن لەگەڵ ئەو رێكخراوانەی پێویستیان بەهاوكاریە لەوانە دورگەكانی كاریبی، زمبابۆی،(ی.م) و ناوەڕاستی ئاسیا، بۆرما هەروەها نەقابەی مامۆستایانی عێراق، ئێمە سوپاسی ئەو هەڵوێستەمان كرد و دیاری (ی.م) پێشكەشكردن، ئەمە و چەندین دیداری جیاجیاو كورتیش لەگەڵ ئەندامانی كۆنفراس و میوانەكان بەڕێوەبرا، بۆ دوای نیوەڕۆكەی رۆژی دووشەممە ئیش و كارەكان بەكۆتا هات و بەهەل زانرا لەگەڵ دۆستی (ی.م) د عبداللە محسن و نوێنەری نەقابەی مەركەزی عێراق سەردانی سەنتەری شاری مانشستەر و بازاڕ بكەین لەهەموو روێكەوە ئەو شارە جوان بوو جێگای باسە ئەو شارە سێیەم شاری بەریتانیایە و مەڵبەندی خەباتی كرێكاری بووە یەكەم نەقابە كە (150) ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە سەرەتاكەی لەو شارە بووە، یەكەم كۆنگرەی فیدراسیۆنی رێكخراوەكان لە ساڵی (1906) هەر لەو شارە بووە، تا ئێوارەكەی لەسەنتەری شار و لەبازاڕ ماینەوە، بۆ ئێوارەكەی لەسەر خوانی ئێوارە لەگەڵ خاتونێك بەناوی (كاتی) دانیشتین كە (16) ساڵە وەك نوێنەری لەندەن ئەندامی ئەنجومەنی تەنفیزیە سەرباری تەمەنی گەورەی بەڵام چالاك بوو، لەچوارچێوەی گفتوگۆكان تەئكیدی كردەوە لەسەر مافی ژنان و نەهێشتنی جیوازی رەگەزی ،كاریش دەكات پەیوەندی باش و بەردەوام لەگەڵ رێكخراوە جیهانیەكان هەبێت، بەتایبەت ئەوانەی پێویستیان بەهاوكاریە لەروی رێكخراوەییەوە، بەیانی رۆژی سێشەممە كاتژمێر (11) جانتاكانمان دابەزاند وەك ئامادەكاری بۆ سەفەر لەبەر ئەوەی سیستەمی هۆتێلەكە لەكاتژمێر (2) تۆماركردن دەكرێت لەكاتژمێر (11) دەرچون دەبێت، جارێكیتر گەشتێكی ناو بازاڕمان كرد و كاتژمێر (1.30)سێشەممە بەرەو فڕۆكەخانە بەرێكەوتم كاتژمێر (4.30)سواری فڕۆكە بووین كاتژمێر (10.35)گەیشتمە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك، جێگای باسە فڕۆكەكە ئەوەندی خێزانی كوردی خۆمانی تێدابوو بەجۆرێك لەبەڕێكەوتن تا دابەزین هەر گریان و هاواری منداڵان بوو ، كاتژمێر(12.15) لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك بەڕێكەوتین كاتژمێر (2.25) گەیشتمەوە خاكی نیشتمان ئینجا حەوامەوە و دڵم ئاوی خواردەوە .

ئامادەكردنی

عبدالواحد محمد حاجی

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و بەشداربووی كۆنفرانس

لە رۆژانی 14-17 نیسانی 2017 مانشستەر

 

 

 

 

 

 

 

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

بەئامادەبونى نوێنەرى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوەمین کۆنفرانسى زانستى زانکۆى زاخۆ دەستى بەکارەکانى خۆى کرد.

لەو کۆنفرانسەدا، کە ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠١٧) بەئامادەبونى د.کەریم ساڵح عەبدول نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستى بەکارەکانى خۆى کرد، لە مەراسیمى کردنەوەى کۆنفرانسەکەدا چەند وتەیەک پێشکەشکران.

لەو چوارچێوەیەدا و، لە وتارێکیدا، نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەگرنگیەوە باسى لە کۆنفرانسەکە کرد و وتى: ئەم کۆنفرانسە کۆنفرانسێکى زانستى پڕ بەهایە و ژمارەیەکى زۆر لە توێژینەوەى زانستى ڕەسەن و، ئاست بەرز لەلایەن چەندین توێژەر و مامۆستاى زانکۆ و شارەزا لە دەرەوەو ناوەوەى هەرێمى کوردستانى تێداپێشکەش دەکرێت.

لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا، د.کەریم ساڵح عەبدول باسى لە گرنگى توێژینەوە و ئەرکى وەزارەت لەو بوارە کرد و وتى: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە دو ئەرکى سەرەکى هەیە: یەکەمیان خوێندنى باڵایە، واتا پێگەیاندنى پسپوڕى کارامە و بە توانایە لەبوارە جیاکاندا، کە ساڵانە دەردەچن، ئەرکى دوەمیان توێژینەوەى زانستیە، واتا ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ڕەسەن و ئاست بەرز لەسەرجەم بوارەکاندا، کە دەبنە هۆى چارەسەرکردنى ئەو گیروگرفتانەى کە لە کۆمەڵگەماندا هەن، وتیشى ئەم دوو ئەرکە سەرەکیەى وەزارەت دەبێ بەشێوەیەکى پارالێڵ کاریان بۆ بکرێت و جێبەجێ بکرێن، هەر لە وتارەکەیدا جەختى کرد سەر ئەرکى دوەم و بۆ ئەوەش وتى: بەستنى ئەم جۆرە کۆنفرانسەى زانکۆى زاخۆى دەلال دەکەوێتە میانى ئەو ئەرکەوە، بۆیە دەبێ مامۆستایانى زانکۆ و توێژەران لە زانکۆکان هاوکار بن لە چارەسەرکردنى گیروگرفتەکان، بەو واتایەى، گشت کەرتەکان و بوارەکان پێویستیان بە پسپۆڕانى زانکۆکان و خوێندنى باڵا هەیە، ڕونیشکردەوە هەربۆیە سێنتەرى توێژینەوە لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان کراوەتەوە.

د.کەریم عەبدول ڕونیشیکردەوە هەمو ئەو وڵاتانەى کە پێشکەوتنى گەورەیان بەدەستهێناوە، هەر لەو ڕیگەیەوە بوە، کە داهێنانیان ئەنجامداوەو چارەسەرى گیروگرفتەکانى خۆیان کردوە، ئیستاش ئێمە لە وڵاتى خۆمان پێویستمان بە گرنگى دانە بە توێژینەوەى زانستى لەهەمو بوارەکان.

بۆ ئەرکى وەزارەتیش لەو بوارە، نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: وەزارەتەکەمان لەماوەى ڕابردودا ئەو ئەرکەى خۆى بەتەواوەتى ڕاپەڕاندوە و، چەندین نوسراوى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم کردوە، بۆ ئەوەى هێڵى سەرەکى گیروگرفت و کێشەکانیان ڕەوانەى وەزارەتەکەمان بکەن، تا داوا لەزانکۆکان بکەین توێژینەوەکانى مامۆستایان و توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانى ماستەر و دکتۆرا بەرەو چارەسەرى ئەو کێشە و گیرو گرفتانە ئاراستە بکەن، ڕونیشیکردەوە کە وەزارەتەکەمان بۆ بەدەیهێنانى ئەو ئامانجە چەندین یاداشتنامەى هەماهەنگى و هاوکارى زانستى لەگەڵ وەزارەتەکانى دیکە ئیمزا کردوە، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە ڕێکەوتنامە و یاداشتى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى (کشتوکاڵ و کاروبارى کۆمەڵایەتى، دەستەى ژینگە) کرد.

نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خۆشحاڵى خۆشى بەوە پیشاندا کە زانکۆکان لە ئێستادا سەرقاڵى بەستنى ئەو جۆره کۆنفرانسانەن بەتایبەتى لەم بارودۆخە داراییەدا، هەروەک خۆشحاڵى خۆشى پیشاندا کە زانکۆى زاخۆ هەنگاوى گەورەى هەڵێناوە بە بەراورد بەتەمەنى وەکو یەکێ لە زانکۆ تازەکانى کوردستان، وتیشى بێگومان ئەوەش بە هەوڵ و کۆششی ماندونەناسانەى بەرپرسانى زانکۆکە بەدیهاتوە.

لە کۆتایی وتارەکەشیدا د.کەریم ساڵح عەبدول ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، نوێنەرى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەو کۆنفرانسەدا داواى سەرکەوتنى بۆ کۆنفرانسەکە خواست و، ئومێدى خواست ڕاسپاردە و پێشنیازەکان پڕ بایەخ و بەهاداربن بۆ بوارەکانى کۆنفرانسەکە.

لەو کۆنفرانسەدا، کە ماوەى دو ڕۆژ بەردەوام دەبێت چەندین تویژینەوەى زانستى و ئەکادیمى لەلایەن تویژەران و شارەزاییانى لە بوارەکانى (ژینگه‌، مێژو، زانستە مرۆڤایەتیەکان، زانستى ئه‌ندازیارى و په‌تروڵ، زانست، هونه‌ر، په‌روه‌رده‌، كارگێرى و ئابوورى) دەخرێنەڕو.

Dear Abdulwahid Muhammad,
April 23 is World Book Day – the moment to remember that education is about discovery, and where better to travel into the distant past or near future, or experience the present through the eyes of someone else. 

To learn about other news for April, scroll down - and don’t hesitate to forward this email to your colleagues, using the “Forward” button. 

Kind regards, 
 
Fred van Leeuwen, General Secretary
 
 
 
 

The Syrian refugee crisis is promoting a surge in privatisation
The interplay between crisis and private profit in the education sector is highlighted in a new study that focuses on the refugee crisis in Syria and the access to education of almost one million displaced children. >>>>>
 
 
 
 

Documentary shows Turkish teachers' plight
A new documentary film about the fate of Sakine Yilmaz, former general secretary of Egitim Sen, and her life as a refugee in Germany sheds light on the oppression and persecution of tens of thousands of teachers in Turkey. >>>>>
 
 
 
 

Argentina: Rising tension as teachers’ protest repressed by police
Teachers in Argentina were targeted when their peaceful protest on the eve of 9–10 April was violently repressed by police. The demonstration, aiming to set up a 'mobile school' in the form of a white tent in front of the National Congress in Buenos Aires, was brought to an abrupt halt when police used pepper spray and physical violence on the protesters and made numerous arrests. >>>>>
 
 
 
 

New Zealand: a voice for the “silent army” of education support personnel
Together with Education International’s Antonia Wulff, Jane Porter, from the New Zealand Educational Institute - Te Riu Roa discusses challenges for the education support personnel to see their contribution to quality education for all acknowledged. >>>>>
 
 
 
 

Hungary: EI deeply concerned about impact of new legislation on academic freedom  
The global educators’ community condemns the adoption of legislative amendments proposed by Hungary’s government, endangering the independence of the Central European University and, consequently, fundamental pillars of all democracy. >>>>>
 
More news is available on our website: www.ei-ie

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زاستی

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا ئاگادار دەکات، کە پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سیمسته‌ری هاوینە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ڕادەگەێنێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا، كه ‌یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئه‌مادەبون، دوای پەسندکردنی پلانی زانکۆکان بۆ سیمسته‌ری هاوینە بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان، لەهەمان کاتدا نه‌خشه‌ڕێگەی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا (ماوه‌ی پێشكه‌شكردن، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌، ناردنی ئه‌نجامه‌ بەراییەکان، ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامە به‌راییەکان، ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتن، ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی، ڕێکەوتی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی سیمستەری هاوینە)ی په‌سندكرد.

هەر لەو كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌، لە ڕێكه‌وتی (١٦/٤/٢٠١٧) له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، ئەوەش ڕاگەیندرا کە سیمستەری هاوینە بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (٤) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) و، ڕێنمایی ژمارە (٥) بۆ دکتۆرابۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ی سیمستەری زستانە خوزاریارانی خوێندنی باڵا دەتوانن داوا پێشکەش بەزانکۆکان بکەن، هەروەک جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، ئەو کاندیدانەی کە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچوەو ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە دەتوانن لەگەڵ دەرچوانی سیمستەری هاوینە دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ئەکادیمی خۆیان بکەن.

لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەێنێت کە ئامادەکاری تەواو و پێویست بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین لە ماوەی دیاریکراو وەک لە خوارەوە ئاماژەی بۆ کراوە سەردانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی پێشکەشکردن.

- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ (٢٤/٤/٢٠١٧ تا ڕێكه‌وتی ٤/٥/٢٠١٧).

- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكه‌وتی (١٤/٥/٢٠١٧) دەبێت.

- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكه‌وتی (١٥/٥/٢٠١٧) دەبێت.

- ڕێکەوتی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا : لە سەرەتایی مانگی تەمموز دەبێ.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی، جه‌ژنی چارشه‌مبا سۆر، پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی له‌ كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.

کوردانی ئێزیدی بەشێكی ئازیز و دانەبڕاوی گەلی كوردستانن. خۆشی و نەهامەتییەكانی ئەوان خۆشی و نەهامەتیی گەلی كوردستانە. بە درێژایی مێژوو خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بەهۆی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییان تووشی كارەسات هاتوونە، بەڵام پابەندبوونیان بە ناسنامەی کوردایەتی و ئاینییان هەموو پیلان و ستەمێكی لەدژی ئەوان پووچەڵ كردووەتەوە.

سوپاس بۆ خودا بە گیانفیدایی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعش تێكشكێندران و داعش باجی تاوانەكانیدا و سەری كەوتە ژێر پێی ئێزیدییەكان و چیتر نابێ ڕێگە بدرێت هیچ كارەسات و نەهامەتییەكی تر دەرهەق خوشك و برا ئێزیدییەكانمان دووبارە ببێتەوە.

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

19/3/2017

رۆژی چوارشەممەی رێكەوتی 12/4/2017 كاتژمێر(10)ی سەرلەبەیانی لەپاركی شانەدەر لە ژێر چاودێری بەڕێز وەزیری پەروەردە بەشەكانی پەروەردەی پیشەیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر (24) ەمین پیشانگای خۆی كردەوە لە بوارەكانی( سیرامیكی گەرم، سیرامیكی سارد، هونەری، دارتاشی، هونەری كانزاكان، گوڵ).


رۆژی پێنجشەممەی رێكەوتی 13/4/2017 كاتژمێر(10)ی سەرلەبەیانی لەسەنتەری رۆشنبیری زانكۆی سەلاحەدین پانێڵێك لەژێر ناونیشانی(خوێندنەوەیەكی یاسایی، فەلسەفی وپەروەردەیی بۆ قۆناغەكانی دوای تاوانی ئەنفال) لەلایەن سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان) سازكرا، كەتیایدا چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بەم بوارە پێشكەشكران و لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەبارەیەوە كرا.

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی كریستیانمان له‌ كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئـه‌م جه‌ژنه‌ له‌ سه‌رجه‌م كریستیانانی عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین و ئومیده‌وارین ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و جیهان.

كوردستان به‌ درێژاییی مێژوو لانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان بووه‌ و هاونیشتمانیانی كریستیان به‌ ئارامی له‌گه‌ڵ خوشك و برایانیان له‌ ئایینزاكانی دیكه‌ له‌ سایه‌ی كولتووری لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، سه‌ربه‌رزانه‌ ژیاون.

هیوادارین به‌ بازووی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان و دۆستانمان به‌ زوویی به‌ره‌ی تیرۆر و تاریكی شكستی هه‌تاهه‌تایی پێبهێنرێ و سه‌رجه‌م ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و له‌نێویشیاندا خوشك و برایانی كریستیانی ئاواره‌ به‌ سه‌ربه‌رزی و ئاسووده‌یی بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.

دووباره‌ جه‌ژنی قیامه‌ له‌ سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كریستیانمان پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوادارین ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و پته‌وتركردنی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م ئایین و نه‌ته‌وه‌كان له‌ كوردستان و عێراق و جیهاندا.

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریت

16ـی 4ـی 2017

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بەشداری گردبوونەوەی هەولێری كرد كە لە دژی هیرش كردنە سەر روناكبیر و مامۆستای زانكۆ فرهاد پیربال ئه‌نجام درا.

13ی نیسانی 2017 گردبوونه‌وه‌یه‌ك لە لایەن تۆڕی رێكخراوە مەدەنیەكانی هەولیر و تۆڕی هەماهه‌نگی رێكخراوه‌كان سازكرا و دەیان لە چالاكوانی كۆمەلی مەدەنی و نووسەران و رۆشنبیران له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداریان تیادا كرد.

 

دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کەتیایدا لەبەرچاوی خەڵکەوە دووکەس بەچەکەوە ھێرش دەکەنە سەر مامۆستای پرۆفیسۆر دکتۆر فەرھاد پیرباڵ بەدڕندانەترین شێوە و دوور لەھەموو بەھا و ئاکارێکی مرۆڤانە خەڵتانی خوێنی دەکەن، بۆیە بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتیی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و پەروەردەکاران و مامۆستایانی کوردستانەوە زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەم یاساشکێنی و ھەڵکوتانە سەر مامۆستایان دەکەین، ھەروەھا سەبارەت بە رووداوی ھێرشکردنە سەر د. فەرھاد پیرباڵ کە پێشێلکارییەکی زەقی مافی مرۆڤەو دەستدرێژیکردنە سەر مامۆستایان بەمشێوە نامرۆڤانە بەھێڵی سوور دادەنێین، دڵگرانین بەو رووداوە و داواکارین لە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەسگیر بکەن و بدرێنە دادگا تا بە پێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵدا بکرێ.

 

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

مەکتەبی سکرتاریەت

 

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یەکەمین قۆناغى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بەسستمى بانکى ڕەوانەى زانکۆى (ڤال پارسیۆ) کرد، کە ژمارەیەک خوێندکارى تواناسازى تێدا دەخوێنن.

 

دواى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٥/٤/٢٠١٧) لە دیوانى لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بەسەرۆکایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یەکەمین کۆبونەوەى خۆى سازدا.

 

لەو کۆبونەوەیەدا، لێژنەکە ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى (٤٤٦٨٨٥) دۆلار بۆ (١٧) خوێندکارى کورد کە لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى لە زانکۆى (ڤال پارسیۆ) لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەخوێنن.

 

لەو چوارچێوەیەدا، هەر ئەمڕۆ بڕى ئەو پارەیە بۆ یەکەمین جار لە ڕێگەى سستمى بانکیەوە ڕەوانەى ڕەوانەى زانکۆى (ڤال پارسیۆ) لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا کرا لەبەرامبەر ئەو ژمارە خوێندکارەى کە لەو زانکۆیە دەخوێنن.

 

لێژنەى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکاران بەسەرۆکایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕۆژانى داهاتودا لە کۆبونەوەکانى بەردەوام دەبێ بۆ ئەوەى تەواوى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى لە تەواوى زانکۆکانى جیهان کە تێدا دەخوێنن خەرج بکات.

 

لە ڕێکەوتى (٦/٣/٢٠١٧) سەرۆکایەتى ئەنجومەنىوەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى، بەتایبەت ئەوانەى ئێستا لە پڕۆسەى خوێندندان، ئەو بڕە پارەیەش بە سێ جار و، هەر مانگەى بڕى (١٠) ملیۆن دۆلار دێتە سەر حیسابى وەزارەتەکەمان.

لە دوازدەمین كۆنگرەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا، بەرنامەیەكی كار بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە پەسندكرا، لە بنەڕەتدا بەرنامەی كارەكە لەلایەن چواردە لێژنەوە ئامادە كرابوو كە سەرجەم بوارەكانی كاركردنی رێكخراوەیی لەخۆ دەگرت، بۆ ئەوەی لەماوەی كاركردنی نێوان دوو كۆنگرە ئۆرگانە سەرەكی و لاوەكیەكانی (ی.م) كاری لەسەر بكەن، دیارە لەو ماوەیەدا واتە لەسەرەتای (2012)ەوە یەكێتی مامۆستایان تەواوی تواناكانی خستەگەڕ تاوەكو بەشی زۆری بەرنامەی پەسەندكراو بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە بەتایبەت بۆ ئەم جومگانە : - 

1- باشتركردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستا . 

2- پێداچونەوە بە پرۆسەی پەروەردە هەروەها خوێندنی باڵا بەجۆرێك لەگەڵ پێداویستیەكان بگونجێت .

3- بایەخدان بە خوێندنی گشتی تاوەكو رێ لە بڵاوبوونەوەی زیاتری خوێندنی تایبەت بگیرێت.

4- بایەخدان بە راهێنان و باشتركردنی ئەدای مامۆستایان .

5- بایەخدان بە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی زانستی ، هەروەهادامەزراندنی سەنتەری تایبەت بۆ ئەو مەبەستە . 

6- برەودان بە پەیوەندیەكانی ناوەخۆ و دەرەكی . 

7- رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ كادیری ژن لە ئۆرگانەكان و كۆمەڵێك بوار و بابەتی تر. 

ئەمەو بێجگە لەو پرس و ئەگەرانەی زەمەن و رۆژ لەگەڵ خۆیان دەیانهێننە پێشەوە، لەكاتێكدا یەكێـتی مامۆستایان پێشبڕكێی لەگەڵ زەمەن دەكرد تاوەكو زۆرترینی بەرنامەكەی بەرجەستە بكات بێگومان بەهەوڵی هەموو ئۆرگانەكان هەر لە ئەنجومەنی تەنفیزیەوە تا دەگاتە سكرتاریەت و ئەنجومەنی لقەكان و كەرتەكان و نوێنەرایەتیەكان، جێگای داخە لەسەرەتای (2014)ەوە بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچە بەشێكی باش لە تواناكان بۆ چارەسەركردنی ئەو پێشهاتە لە ناكاو و گرنگە چڕ كرایەوە، لە پڕ و لە ناوەڕاستی (2014) هێرشی تیرۆرستانی داعشی هاتە سەر، بەشێوەیەك هەمووی سەرەو گێڕكردەوە تا ئەو سنورەی دەستی هەموو تاكەكان لەسەر دڵیان بێت ئاخۆ ئەو پێشهاتە نەخوازراوە چ لەگەڵ خۆی دەهێنی، هاوكاتی ئەو پەلامارە نا مرۆڤانەی تیرۆرستان هاتنی بەلێشاوی ئاوارەشی هاتە سەر كە دەكرێ بڵێین هەموو ئەوراق و بەرنامەكانی پێچەوانە كردەوە ، ئیتر خەمی گەورە بۆ ئارامی و ئاسایش و روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان و هاوكاری كردنی هێزی پێشمەرگە و ئاوارە و پێداویستیە هەنوكەییەكان تەرخانكرا، سەرباری ئەو هەموو پێشهات و روداوانە یەكێتی مامۆستایان بەردەوام بوو لە كارەكانی بەرامبەر بەو دۆخە تازەیەش بە بڕیاری ئەنجومەنی تەنفیزی پرسە نیشتمانی و نەتەوایەتیەكانی كردە ئەولەویەتی كاركردن هاوزەمان برەودان بە ئەركە رێكخراوەییەكانیش،وەك ریسای كاری رێكخراوەییش بەگرنگی دەزانین كۆی كاروچالاكیەكانی (2015-2016) لە جومگە و بوارە سەرەكیەكان وەك ئیش و كاری ئۆرگانەكان بەگشتی، پەیوەندیەكان، پەرەپێدانی توانای مرۆیی، دارایی و دەستەبەری، هەروەها هەڵوێستیش لەسەر روداو و پێشهاتەكان بخەینەڕو دواجاریش هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت تاوەكو لە كام جومگە خەوش هەبێت، هەڵوەستەی لەسەر بكرێت : - 

1- كاروباری ئۆرگانە سەرەكیەكان ( تەنفیزی،سكرتاریەت،لقەكان) لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا هەریەك لە ئەنجومەنی تەنفیزی و مەكتەبی سكرتاریەت بە پێی یاسای ژمارە(1)ی ساڵی (2012)هەمواركراوی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2002)یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەروەها پەیڕەو و پرۆگرام، كار و بارەكانی خۆیان ئەنجامداوە بەشێوەیەك: - 

أ‌- ئەنجومەنی تەنفیزی هەر سێ مانگ جارێك كۆبوونەوەكانی ئەنجامداوە كە كۆی دەكاتە (8) كۆبوونەوەی ئاسایی و (1) كۆبوونەوەی نائاسایی، لەهەموو كۆبوونەوەكان سەرۆكی هەر دوازدە لق و لێژنەكانی مەكتەبی سكرتاریەت راپۆرتەكانیان خستۆتە ڕو و گفتوگۆی چڕ و پڕیان لەسەر كراوەو وەڵامی پێویستیشیان دراوەتەوە . 

ب‌- مەكتەبی سكرتاریەت هەر بەپێی یاسا و پەیرەو و پرۆگرام مانگانە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامداوە وێرای ئەوەی لەكاتی پێویستیش كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامداوە بەشێوەیەك لەو دوو ساڵە (28) كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لە هەموو كۆبوونەوەكان گفتوگۆی چڕ و پڕ لەسەر بڕگە و بابەتەكان و جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی ئەنجومەنی تەنفیزی كراوە . 

ج- لێژنەكانی مەكتەبی سكرتاریەت بەپێی پێویست كاروئەركەكانی خۆیان بە ئەنجام گەیاندووە وەك لێژنەكانی كارگێڕی ، دارایی، دەستەبەری، پەروەردە و بەدواداچون، پەیوەندیەكان، راگەیاندن، هاوكات لێژنە لاوەكیەكانیش كە بۆ راپەڕاندنی هەندێ كاروباری تایبەت پێكهێنرابوون لەوانە هەڵبژاردن ، ناسنامە، پڕۆژەكان، ئەمەش كورتەی كاروچالاكی لێژنەمانە :- 

لێژنەی كارگێڕی : رۆژانە كاروبارەكانیان جێبەجێكردووە لەو دوو ساڵە (510) نوسراوی جۆراوجۆریان كردووە لەگەڵ (61) فەرمانی كارگێڕی و (8) رێنمایی گشتیشیان ئاراستەی لقەكان و لایەنەكان كردووە.

لێژنەی ناسنامە: (72)هەزار ناسنامەیان كردووە كە ئەوە خۆی لەخۆیدا ئەنجامدانی كارێكی باشە.

- لێژنەی پڕۆژەكان كۆمەڵێك كاری ئەنجام داوە لەوانە بەدواداچون بۆ پڕۆژەكانی شاری مامۆستایان لەهەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەروەها كاركردن لەسەر كۆمەڵێك پڕۆژەیتر كە دەسكەوتێكی زۆرباش دەبوو ئەگەر هاتنە پێشی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە نەبوایە.

- لێژنەی راگەیاندن كاری خۆیان بەڕێوەبردووە لەوانە درێژەدان بە پەیجی (ی.م.ك) لە (2014)و دە ژمارە گۆڤاری مامۆستایانی دەركردووە ئەگەر سەختی باری دارایی نەبووایە بێگومان تا هەنوكە درێژەیان پێدەدا، ئومێد وایە لە ئایندە بتوانن سەر لەنوێ درێژەی پێ بدەین، لەهەمان كاتیشدا بەردەمیشیان بەپوختە كردنی هەواڵ و راگەیاندنە جۆراوجۆرەكان داوە هاوكاری دەیان مامۆستاش كراوە بۆ لە چاپدانی بەرهەمەكانیان. 

- لێژنەی پەروەردە و بەدواداچون هاوكات لەگەڵ لێژنەكانی لقەكان، بەشداری بەدواداچونیان بۆ دەیان و سەدان كێشەی پەروەردەیی و مامۆستایان كردووە بەهاوكاری مەكتەبی سكرتاریەتیش كاریان بۆ چارەسەركردنی ئەو لێك تێنەگەیشتنە لەگەڵ بەشی یاسای وەزارەت و ئەنجومەنی دادوەری كردووە لەمەڕ لێژنەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان هاوشێوەی لێژنەكانیتر.

- لێژنەی دارایی و دەستەبەریش كاروبارەكانی خۆیان بەچاكی بەڕێوەبردووە هەماهەنگی باشیان لەگەڵ لێژنەكانی لقەكان هەبووە بۆ ئەوەی هەردوو بواری دارایی و دەستەبەری بەپێی ئیمكانیات و هەلومەرجەكە بەڕێوەببەن، بەرێژەیەكی باش سەركەوتوبوون، لە بەشێكی ئەم راپۆرتە بە وردی تیشك دەخەینە سەر وردەكاری ئیشكردنیان .

2- پەیوەندیەكان: لەم بەشە تیشك دەخەینە سەر كۆی پەیوەندیەكان نەك تەنها لێژنەی تایبەت، لەبەر ئەوەی یەكێك لەكارە هەرە گرنگەكانی رێكخراو دروستكردنی پەیوەندیەكی زیندوو و بەردەوامە لەگەڵ زۆربەی ئەو ناوەندانەی بۆ بەرجەستەكردنی داخوازیەكان پێویستت پێیان هەیە، ئەم بوارە ئەگەر بۆ هەر رێكخراوێكی پیشەیی یان جەماوەری زەرور بێت بەدڵنیاییەوە بۆ (ی.م.ك) زۆر زەروریترە بەو هەژمارە ئیش و كاری ئەم رێكخراوە پەیوەستە بەپرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، پەروەردەش ئەگەر لە هەر وڵاتێك سیما و خەسڵەتی جیاوازی هەبێت، بەڵام دواجار هەموی خزمەت بەمرۆڤایەتی دەكات، دەكرێت لە زۆربەی جومگەكانی ئەو پرۆسەیە لێرەو لەوێ سود لەیەكتر وەربگرن، دیارە پەیوەندیەكانیش دەكرێتە دوو بەش بەشی ناوەخۆ و بەشی دەرەكی: - 

أ‌- ناوەخۆ : هەروەك لە پێشدا ئاماژەمان پێدا كە بنیاتی پەیوەندیەكی تەندروست دەبێ لە پێشینە كارەكانی بێت، چونكە لە هەر پرس و ئەگەرێك ئەكید دەبێت كەناڵی پەیوەندیكردن بەكاربێت، چونكە هەر كاتێك تۆ داواكاریەكت هەبێت دەبێ پێشكەش بەلایەنی پەیوەندار بكرێت مەرج نیە بۆ هەر داواكاریەك تۆ پەنا بۆ هەموو ئەو ئەوراقانە ببەیت كە لە یاسادا بۆت فەراهەم كراوە، رەنگە هەندێك لەو داواكاریانە بەدایەلۆگێگی نەرم كە سەرەتاكانی پەیوەندیكردنە ئامانجەكەت بەدەست بێت، زۆر زەروریە رێكخراوەكان یەكەم هەنگاوی كاری رێكخراوەییان شارەزایی لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گفتوگۆ بێت، یەكێـتی مامۆستایانی كوردستان خۆشبەختانە تا سنورێك مەبدەئی گفتوگۆ و پەیوەندیەكی نۆرمەڵی لەگەڵ ناوەندە بڕیار بەدەستەكانی دروست كردوو، ئەگەر چی هەندێ جار لە هەردوولا لادان هەبووە لەو مەبدەئە بەڵام بەتێكڕا لایەنە ئەرێنیەكەی باشتر بوو لە نەرێنیەكەی تارادەیەكی باشیش توانراوە ئەو پەیامەی دروستەی كە رەنگدانەوەی داخوازیەكانی مامۆستایانە بگەیەنرێتە هەموو لایەنەكان، دەكرێ ئەوەش بوترێت بەشێكیش لێی جێبەجێ كراوە لەمبارەیەوە پێویستە ئەو بنەمایانەی پێویستە بۆ پەیوەندی و دایەلۆگ ئاماژەی پێبدرێ بەتایبەت لەكاتێكدا بتەوێت دەسكەوتێك بەدەست بێنی كە بریتین لە: 

1- زۆر پێویستە بەر لەوەی هەر داخوازیەك پێشكەش بكەیت دراسەتی وردی بكەیت تا چەندی لەگەڵ یاسا و رێساكان دەگونجێت .

2- ئەگەر ئیمكانیاتی ماددی دەوێت ئایا لایەنی پەیوەندیدار ئەو توانا داراییەی هەیە . 

3- لەگەیاندنی پەیامەكە دەبێت هەنگاو هەنگاو بچیتە پێشەوە.

4- زۆر پێویستە بەر لەوەی داواكاریەكە پێشكەش بكەیت هەوڵی ئەوە بدەیت بەرپرسی نەرم بدۆزیتەوە تا ببێتە هاوكارت لە بەجێهێنانی داواكاریەكەت ئینجا ئەوانیتر.

5- دەبێت هەوڵی دروستكردنی لۆبی لەناو لایەنە پەیوەندیدارەكان دروست بكەیت تا هاوكاری بن لە بەرجەستەكردنی داخوازیەكان .

6- نابێت هەموو رێكارە مەدەنیەكان بەكاربهێنری لەهەر داواكاریەك بتەوێت بیكەیت.

7- زۆر گرنگە شارەزایەكی تەواوت لە گفتوگۆ و بنەماكانی هەبێت، چونكە چەند بەهێزبیت ئەگەر ئەو شارەزایەت نەبێت رەنگە لایەنی پەیوەندار بە پێچدانەوەیەكی یاسایی دواجار جێبەجێكردنی داواكاریەكەت بەتاڵ بكاتەوە، لەبارەی پەیوەندیە ناوەخۆییەكان و ئەو چالاكیانەی لەو ماوەیە ئەنجامدراوە، بەكورتی ئاماژەیان پێ دەدەین: -

1- پەیوەندی كردن بەلایەنە سیاسیەكان بەتایبەت ئەو لایەنانەی بەشداری حكومەتی هەرێمن هەروەها ئەوانەی كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان هەیە، بۆ ئەو مەبەستە سەردان و كۆبوونەوە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و بەرێز ئەمینداری یەكگرتو و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و سكرتێری حزبی شوعی دەستەی سەركردایەتی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و لایەنە توركمانیەكان كراوە، پەیامی راست و رەوانی (ی.م)یان پێڕاگەیاندراوە كە دەبێت كار بۆ یەكریزی نیشتمانی بكرێت تەئكیدیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە ئەوەندەی كۆمەڵانی خەڵك نیگەرانن لەدۆخە سیاسیەكە ئەوەندە نیگەران نین لە دۆخە داراییەكە چونكە پێیان وایە دۆخی نالەباری سیاسی هۆكاری سەرەكیە بۆ ئەم دۆخە داراییە ناهەموارە . 

2- كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و پێشكەشكردنی داواكاری مامۆستایان لەمەڕ باشكردنی رەوشی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و هەروەها هۆكارەكانی باشتركردنی بەڕێوەچونی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا كراوە. 

3- ئەنجامدانی شەش كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی ئەو دوو ساڵە تێكڕای كۆبوونەوەكان بۆ ئەوەبووە لەلایەك باشكردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان بەتایبەتی دوای پیادە كردنی سیستەمی پاشەكەوتی نایاسایی، لەلایەكیتر بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەبەر ئەوەی ئێستا هەوڵە جیهانیەكان لەپێناوی ئەوەیە رەوشی پەروەردە لەسەر هەموو ئاستەكان باشتر بكرێت، دروشمی سەرەكیش (good teaching for all) فێربوونی باشە بۆ هەموان.

4- كۆبوونەوەی دەوری و مانگانە لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا كراوە،لەكۆی كۆبوونەوەكان جەخت كراوەتەوە لەسەر ئەوەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەبێت ئیمكانیاتی دارایی و مەعنەوی تەواویان بۆ فەراهەم بكرێت تاوەكو وەڵامی داخوازیەكانی ئەم قۆناغە بدرێتەوە لەلایەكیتر بەردەوام پڕۆژە و پێشنیاری گونجاو و زانستیانە خراوەتە بەردەستی هەردوو وەزارەت لەمەڕ كۆمەڵێك بابەتی گرنگ لەوانە :- 

1- باشتركردنی ئەدای مامۆستایان ئەوەش بەكردنەوەی خولی راهێنانی بەردەوام گەورەترین كێشە لەجیهان كەمی مامۆستای لێوەشاوەیە بێگومان لەهەرێمی كوردستانیش ئەو حاڵەتە هەیە، ئامارەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە جیهان پێویستی بە (5.5)پێنج ملیۆن و نیو مامۆستای باش هەیە لەو ژمارەیە بەشە زۆرەكەی لە ئاسیا و ئەفەریقایە. 

2- گۆڕانكاری بەردەوام لە پڕۆگرامەكان بەشێوەیەك لەگەڵ پێشكەوتنە زانستیەكان گونجاو بێت . 

3- هەوڵدان بۆ لە بازاڕكردنی خوێندن واتە لەرێگای پەروەردە و فێركردنەوە پێویستیەكانی بازاڕ لەكادیری پیشەیی و لێهاتو دابین بكرێت . 

4- بایەخدان بەتوێژینەوە و لێكۆڵینەوە كە ئەو دوو پرەنسیپە بنەمای گۆڕانكاریە زانستیەكانە لەبوارە جۆراوجۆرەكان .

5- گرنگیدان بەتەكنەلۆژیای تازە لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن كە پاڵنەرێكی گرنگە بۆ پێگەیاندنی توێژێكی كارا لەنێو, كۆمەڵگە.

6- بایەخی تەواو بە پەیوەندیەكی تەندروست لەنێو كارەكتەرە سەرەكیەكانی پرۆسەی پەروەردە بدرێت كە دەبێتە هۆكاری باشی بەڕێوەچونی پرۆسەكە . 

لەم دوو ساڵەدا زیاتر لە (30) بەیاننامە و راگەیاندراو و پڕۆژە و یاداشت دەركراوە لەسەر ئەم بوار و بابەتانە: - 

1- بەیاننامەكانی تایبەت بووە بە ساڵیادی دامەراندنی یەكێتی مامۆستایان و جەژنی مامۆستا و ساڵی تازەی خوێندنەوە لەكۆی ئەو بەیاننامانە تەئكید لەسەر رۆڵی یەكێـتی مامۆستایان لە دەسپێكی دامەزراندنیەوە لەمەڕ مەسەلە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و هەڵوێستی دڵسۆزانە و خۆنەویستانەی مامۆستایان لە وێستگە بەوێستگەی گەلی كوردستان كراوەتەوە كە هەمیشە و بەردەوام سوپەر و قەڵغانی رێزی پێشەوەی چین و توێژەكانیتر بوون، لەهەموو ئەو بوارانەی لێیان خوازراوە، بێگومان هەموو ساڵێكی تازەی خوێندن گرنگی گەورەی خۆی لەژیانی زانستی و هەنوكەیی و داهاتوی كۆمەڵگە هەیە، بۆیە هێناویەتی هەر جارێ بەیاننامەیەكی تایبەتی بۆ دەربكرێت وێڕای دەرخستنی گرنگی ساڵی تازە جەخت لەسەر داخوازیە رەواكانی مامۆستایان و فاكتۆرەكانی باشتر كردنی ئەدای پەروەردە تێدا راگەیاندراوە.

2- راگەیاندراوەكان : زۆرترین راگەیاندراو لەسەر دۆخی هەستیاری كوردستان بووە، لەو ماوەیەدا بەو هەژمارەی گەلی كوردستان روبەڕوی گەورەترین دوژمنی بۆتەوە، بێگومان هەموو پرسە گرنگەكانی گەلەكەمان لەسەر رێگای هات و نەهات بووە بۆیە بە فەرمی ئەولەویەتی كارەكانی (ی.م) خزمەتی مەسەلە نیشتمانی و نەتەوایەتیەكان بووە لەهەموو بەشەكانی كوردستان، لەهەر شوێنێكی ئەم كوردستانە زەرەرێك بەر گەلەكەمان كەوتبێت راستەوخۆ (ی.م) بە زەرەری خۆی زانیوە بۆیە راگەیاندراوی بڵاوكردۆتەوە هەموو جارێش وێنەیەك لە راگەیاندراوەكانی بۆ رێكخراوە جیهانیەكان ناردووە بۆ ئەوەی ئەوانیش لە رەوشی پڕ لە ئێش و ئازاری گەلی كوردستان ئاگاداربن . 

3- پڕۆژە و یاداشتەكان: لەو دوو ساڵەو لە كاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران، (ی.م) لە پەرۆشی ئەوەی ئەم بارودۆخە هەستیارە نەبێـتە لەمپەر لەبەردەم پرۆسەی پەروەردە كە خۆی لەخۆیدا لەمپەرە لەبەردەوام راستە رێ بوونی كۆمەڵگە، هەر بۆ ئەو مەبەستانە پڕۆژە و یاداشتەكان بۆ چاكسازی لەم بوارانە پێشكەش كراون 

أ‌- بۆ چاكردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان .

ب‌- كەمكردنەوەی هەژمونی سیستەمی پاشەكەوتی نایاسایی لەسەر رەوشی ژیانی مامۆستا لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا .

ت‌- شێوازی دیاریكردنی بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن . 

پ‌- چالاككردنی سیستەمی سەرپەرشتیكردن، بڕوای(ی.م)بەوەیە،سەرپەرشتیكردن ئەلقەیەكی زۆر گرنگی پرۆسەی پەروەردە و فێركردنە بەڵام زۆر خاوكراوەتەوە، بەو خاویەوە لە ئێستادا ناتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت، ناكرێت بەمشێوەیەش بمێنێتەوە، دەبێت هۆكارەكانی باشتر رۆڵبینینی زانستیانەی بۆ بگێڕدرێتەوە.

ج‌- رێكخستنەوەی خوێندنی تایبەت، لەبەر ئەوەی ئەو شێوازە لەخوێندن نەك لە هەرێمی كوردستان لە زۆربەی وڵاتان روبەڕوی رەخنە بۆتەوە، چونكە زیاتر بەلای بزنس دەشكێتەوە نەك ناوەندێكی پەروەردەیی ، هەر ئەوەش وایكردووە یەكێـتی مامۆستایانی جیهانی (EI) هەوڵ بدات چوارچێوەیەكی یاسایی توند بۆ ئەو ناوەندانە دیاری بكرێت هەروەها هەوڵی ئەوەش دەدات ناوەندە گشتیەكان زۆر باشتر بكرێن لەوەی ئێستا هەیە تاوەكو جیاوازی نێوان دوو شێواز لە خوێندن زۆر كەمتر بكرێتەوە سەرەنجام كەمتر خەڵك چاویان لەسەر خوێندنی تایبەت بێت . 

ب-پەیوەندیە دەرەكیەكان:- هەروەك لە پێشەكی ئەم بوارە ئاماژەمان پێدا پەیوەندیەكان زۆر پێویستە چونكە زیندووەیەتی هەر رێكخراوێك خۆی لە پەیوەندیە زۆر و زەوەندەكانی دەبینێتەوە بەتایبەت لەگەڵ رێكخراوە هاوشێوەكانی هەروەها ئەو رێكخراوانەش كە كاریگەریان لەسەر بڕیار و راسپاردە جۆراوجۆرەكان هەیە، لەمبارەیەوە (ی.م.ك) لە ژێر رۆشنایی ئەو راستیە هەمیشە هەوڵیداوە زۆرترین پەیوەندی هەبێت لەلایەك بۆ ئەزمون وەرگرتن لەبواری پەرەپێدانی توانای مرۆیی و رێكخراوەیی لەلایەكیتر بۆ هەر پێشهاتێك پشتیوانی مەعنەوی بەدەست بێت، خۆشبەختانە دوای هەوڵێكی زۆر كەلە (2008)ەوە یەكەم هەنگاوی بۆ هەڵێنراوە ئێستا ئەم یەكێتیە جێگە و پێگەی خۆی لەنێو گۆڕەپانی كاری رێكخراوەیی نێو دەوڵەتی كردۆتەوە لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەرۆڵی سەركردەكانی پێش دوازدەمین كۆنگرە بدەم چونكە بەراستی ئەوان یەكەم پردی پەیوەندیان دامەزراندووە، بێگۆمان دوای كۆنگرەش ئەو رێچكەیە پەرەی پێدرا تا ئەم ساتە كە پەلوپۆی زۆرباشی هاویشتوە، رەنگە پرسیارێك لێرە هەبێت رێكخراو پەیوەندی دەرەكی بۆ چیە؟ وەڵامەكەش دروست بەمشێوەیە، هەموو پرس و ئەگەرێك دوو فاكتۆر یان دەیبوكێنێتەوە یان گەشەی زیاتری پێدەدات، یەكەمیان خودیە واتە ئەو رێكخراوە یاخود ئەو دەزگایە چەندی لەتوانادایە و چۆن ئیدارەی بەرنامەكانی دەدات، ئایا شایستەیە و لەكاتی پێویستدا هەڵسوكەوتی زانستیانە دەكات، بەدیوێكیتر تا چەند دەتوانێت دەست و پەنجە لەگەڵ پێشهاتەكان نەرم بكات تا چەندەش چارەسەرەكان دەدۆزێتەوە، دووەمیان دەرەكیە ئەوەش لەبەر یەك راستی هیچ رێكخراوێك لەتوانای دانیە لەگەڵ دروستبوونی كاروبەرنامەكانی وەكو ئەوەی پێویستە بەڕێوەی ببات لەبەرامبەردا دەبێت بەردەوام پەرە بەتواناكانی خۆی بدات ،لەوەشدا ئەوە بۆ هەموو رێكخراوێك پێویستە نەك تەنها بۆ (ی.م).

 

لەو رێكخراوە رەسەن و گەورانەی (ی.م.ك) پەیوەندی لەگەڵیاندا هەیە : - 

1- الدولیە للتربیە ((Education international)) كە كورتكراوەكەی (EI)یە، ئەم رێكخراوە نوێنەرایەتی مامۆستایان و كارمەندانی بواری پەروەردە و فێركردن لەسەر ئاستی جیهان دەكات، زیاتر لە (401) رێكخراوی مامۆستایان لە 173 وڵات ئەندامن لەو رێكخراوە لەئێستا تێكڕایی ئەندامانی (32) ملیۆنی تێپەڕاندووە، مەڵبەندی سەرەكی لە برۆكسێلە و پێنج هەرێمی هەیە 1- هەرێمی ئاسیا باسیفیك 2- هەرێمی ئەوروپا 3- هەرێمی ئەفریكا 4- هەرێمی كاریبی 5- هەرێمی ئەمەریكای باشور، جگە لەو هەرێمانە لێژنەیەكی عەرەبیش هەیە كە تایبەتە بە وڵاتانی عەرەبی و باكوری ئەفەریكا، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە (2008)ەوە ئەندامی كارای (EI)یە، لە (2013)بەفەرمی لە هەرێمی ئاسیا باسیفیك بووە ئەندام و سەرۆكی (ی.م.ك) ئەندامی لێژنەی تەنفیزی ئەو هەرێمەیە، (EI) زۆر بەجددی پشتیوانی لە (ی.م) دەكات بەو هەژمارەی رێكخراوێكی ئەكتیفە و حزوری بەردەوامی لە چالاكیە جۆراوجۆرەكان هەیە، لە دەڤەرێكیشە لەلایەك ماوەیەكە فۆكسی جیهانی لەسەرە، بەمدواییە پشتیوانیەكانی (EI) زیاتر بووە لە ژێر رۆشنایی شەڕی تیرۆر و ئەو گۆڕانكاریە خێرایانەی رۆژانە دێتە پێشەوە لەلایەكیتر ژمارەیەكی زۆر ئاوارە هەیە (ی.م) بەردەوام پەیامی ئەو ئاوارانەی گەیاندووە هەروەها كێشەی دواكەوتنی موچە و ئەو پاشەكەوتە نایاساییەی بەرامبەر مامۆستایان كراوە وایكردووە (EI) پەیتا پەیتا چاودێری بارودۆخەكە و دووپاتی بەدواداچونەكانی لە پێشهات و روداوەكان بكاتەوە، لەوەتەی قەیرانی موچە سەری هەڵداوە (3) جار نامەی فەرمیان ناردووە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێمی كوردستان تیایدا داوای بەپەلە چارەسەركردنیان كردووە جەختیان لەسەر ئەوەش كردۆتەوە موچە نابێت تێكەڵاوی سیاسەت بكرێت، لەهەر سێ نامە یەكێـتی مامۆستایانی كوردستانیان دیاریكردووە لەهاوبەشیكردن لە گفتوگۆكان و چارەسەركردنی قەیرانەكان،لە ساڵی (2014) هەندێك یارمەتی ماددیان بۆ ئاوارەكان بەتایبەت خوێندكاران نارد هەر چەندە زۆر نەبوو بەڵام یەكێتی مامۆستایان بە پشتیوانیەكی گەورەی زانی . 

2- گەورەترین یەكێتی مامۆستایانی بەریتانی (NASUWT) ئەو یەكێتیەی مامۆستایان زیاتر لە (300) هەزار ئەندامی هەیە، یەكێكە لە بەهێزترین رێكخراوەكانی جیهان، لەهەموو بوارەكان، كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی بەریتانیا هەیە، زیاتر بەلای چەپەكانەوە دەشكێتەوە، بەبڕیاری كۆنگرەی خۆیان پشتیوانی تەواو لەو رێكخراوانە دەكەن كە تێدەكۆشن لەپێناوی دیموكراتیەت و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەتەواویەت دژی دكتاتۆریەت و تەپەسەركردنی مافی گەلانن، لەو چوارچێوەیەدا پشتیوانی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و كۆمەڵێك رێكخراویتر دەكەن لە دەڤەرەكە كەلە خەباتدان لە پێناو ئەو ئامانجانەی لە پێشەوە باسكران، لەسەروبەندی هێرشی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ ئەم دەڤەرە لەیەكەم ساتەوە هاتنەسەر خەت و پەیوەندیان بە (ی.م)و رێكخراوی مامۆستایانی توركیا (( ئێتمسەن)) كرد تاوەكو لەنزیكەوە ئاگاداری روداو و پێشهاتەكان بن و لەهەمان كاتدا هاوكاری ماددی و مەعنەوی پێشكەش بكەن، لەناوەڕاستی (2014) یاداشتێكی فەرمیان لە ژێر ناونیشانی ( كۆبانێ) ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كرد، تیایدا داوایان لە حكومەت كرد كە بەشداری بكەن لەهاوكاری كورد لەباشور و كوردستانی رۆژئاوا هاوكات هاوكاری پێویستی ئاوارەكانیش بكەن، ئەوەبوو وایكرد حكومەتی بەریتانیا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بەشداری كارایان لەشەڕی دژی داعشدا هەبێت، لەبواری پەرەپێدانی توانای مرۆیی و رێكخراوەیی بەردەوام پشتیوانی (ی.م.ك) دەكەن بەردەوامیش لە كۆنفراسی ساڵانەیان داوەتی نوێنەرانی (ی.م) دەكەن و دەرفەتی باشیش دەڕەخسێنن تاوەكو لەو دەرفەتەدا سمینار بكەن و پەیامی نەتەوەیی و نیشتمانی بگەیێنن . 

3- فیدراسیۆنی مامۆستایانی ئەمریكا (AFT) ئەو رێكخراوە لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایە و زیاتر لەیەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار ئەندامی هەیە و لایەنگری زیاتری دیموكراتەكان دەكەن، رۆڵی باشیان هەبووە لە هاوكاریكردن لە روی پەرەپێدانی (ی.م) لە (2008)ەوە هەبووە و چەند ۆركشۆپ و خولیان بۆ سەركردەكان و كادیرەكان كردووە ، لەگەڵ هاتنی داعش و زەرەرو زیان گەیاندنی زۆر بەخەڵكی كوردستان بەتایبەت ئێزیدیەكان و كریستیانەكان، لەوبارەیەوە بەفەرمی داوایان لەسەرۆكی (ی.م) كرد لەرێگای سكایپەوە بەشداری كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی رێكخراوەكە بكات كە لەنیۆرك لە (14/10/2014) بەڕێوەچو، لەماوەی (17) خولەكدا تەواوی زانیاریەكانیان بۆ رونكردنەوە سەرەنجام زۆر نیگەران بوون لەرەوشەكە، لەزۆری ژمارەی ئاوارەكان هەروەها ئەوكوشت و بڕەی دەرهەق بە هاوڵاتیان لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری ئەوەیان دا فشار بخەنە سەر حكومەتی ئەمەریكا تاوەكو بەتەواویەت شەڕی داعش و كار بۆ بنەبڕكردنی ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە بكەن، دوای ئەوەش بەردەوام چاودێری بارودۆخەكەیان كردووە لەنزیكەوەش داوای زانیاری بەردەوامیان لە (ی.م) كردووە لەسەر دۆخەكە و ئاراستەكەی .

4- هەرێمی ئاسیاباسیفیكی (EI) ئەو هەرێمە یەكێكە لەهەرێمە گرنگەكانی (EI) زیاتر لە (73) رێكخراوی مامۆستایانی كیشوەری ئاسیا ئەندامن تیایدا، بارەگاكەی لە پایتەختی مالیزیا ( كولالامبور)، كۆمەڵێك رێكخراوی گەورەی دەڤەرەكە لەخۆ دەگرێت لەوانە یەكێتی مامۆستایانی یابان (JTU) یەكێتی مامۆستایانی كۆریا (KTU) یەكێتی مامۆستایانی گشتی هندستان یەكێتی مامۆستایانی ئوسترالیا، فلیپین، ئەندەنوسیا، یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش لە (2013)ەوە ئەندامی فەرمی ئەو هەرێمەیە، سەرۆكی (ی.م) ئەندامی لێژنەی تەنفیزی ئەو رێكخراوایە، بەگشتی لە دوو ساڵی رابردوودا پشتیوانیان لە (ی.م.ك) كردووە ئامادەیی خۆشیان نیشانداوە بۆ هەر جۆرە هاوكاری و پێداویستیەك لەبواری پەرەپێدانی تواناكان، بەرنامەشیان هەیە پەرە بەهاوكاریەكان بدەن . 

5- هەرێمی عەرەبی ( البنیە العربیە) ئەوە هەرێمەكە بۆ وڵاتە عەرەبیەكان و باكوری ئەفەریقا لەهەموو كۆڕو كۆبوونەوەكانیان بانگهێشتی نوێنەرانی (ی.م.ك) دەكەن هەماهەنگیەكی باشیان هەیە بەردەوام بەدواداچونیان بۆ رەوشی ئاوارەكان كردووە چەندین جاریش نامەی فەرمی پشتیوانیان ناردووە لەهەوڵەكانیشیان بۆ گەیاندنی ئێش و ئازارەكانی ئاوارەكان بەجیهان كەمتەرخەم نەبوون، لەبواری پەرەپێدانی كاری رێكخراوەیی و پەروەردەیی و مرۆیی هەماهەنگی باشیان كردووە، ئێستا (ی.م) پەیوەندیەكی زۆرباشی لەگەڵ رێكخراوەكانی مامۆستایانی مەغریب ، جەزائیر، تونس، مصر، لوبنان، كوێت، فەلەستین،یەمەن، هەیە بەردەوام نامە و زانیاری لەگەڵ یەكتردا دەگۆڕنەوە لەگەڵ نەقابەی مامۆستایانی عێراقیش باشترین پەیوەندی هەیە و هەمیشە وەك یەك تیم لەبەرامبەر پێشهاتەكان كار دەكەن، لەم دواییە پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵێك رێكخراویتر كراوە لەوانە قوبرس ، پورتوغال، سوید، لەهەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ ئەوەی زۆرترین پەیوەندی بكرێت لەسەر ئاستی هەموو جیهان . 

3-پەرەپێدانی بواری رێكخراوەیی و مرۆیی: راستە (ی.م.ك)لە(15/5/1962) دامەزراوە، لەو ساوە بەردەوام كاری كردووە، بەڵام لەبواری شارەزایی و نواندنی چالاكی جۆری و شێوازەكانی خەباتكردن زۆری پێویستە، بۆ ئەوەی رێكخراوەكە بەهێز بێت و بەردەوام لەگەڵ قۆناغەكانی خەباتی پیشەیی بەرەو پێشەوە بڕوات، یەكەمیان دەبێت پەرە بەتوانای مرۆیی بدرێت واتا كادیری تازە بهێنرێتە پێشەوە بەتایبەتی كادیری ژن، چونكە بۆ هەموو رێكخراوەكان ژن پێویستە بەو هەژمارەی ژن نیوەی كۆمەڵە و دایكی نیوەكەی ترە لەنێوان مامۆستایانی هەرێمیش رێژەی ژن زیاترە لە پیاوان، دووەمیان دەبێت توانای پیشەیی دەوڵەمەند بكرێت، رێكخراو وەكو فەرمانگەیەكی دیاریكراو نیە چوارچێوەی ئیشكردنی سنوردار بێت بەڵكو رێكخراو وێڕای ریسا گشتیەكانی كاروچالاكی كە خۆی لەیاسا یان پەیرەو پرۆگرام دەبینێتەوە بەرنامەكاریش هەیە هاو زەمان پێشهات و پێویستی هەنوكەیش بەراورد بە زەمەن و قۆناغەكان هەیە، بۆ ئەوە لەئان و ساتی بەرپرسیاریەتی دابیت، بەردەوام پێویستت بۆ خۆ پڕكردنی مەعریفەتی پیشەیی هەیە و ئەبدەیت كردنەوەش زەرورەتێكی حەتمیە، بۆ ئەو مەبەستانە یەكێتی مامۆستایان هەموو دەرفەتەكانی قۆستۆتەوە تاوەكو پەرە بەتوانا مرۆیی و پیشەیی ئۆرگانەكان و كادیرەكان بدات، بەكورتی ئاماژە بەكۆی ئەو هەوڵانە لەماوەی دوو ساڵدا دەدەین :

1- بەشداریكردن لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێو دەوڵەتیەكان :

أ‌- دوو جار بەشداری كۆنگرەی گەورەترین رێكخراوی مامۆستایانی بەریتانی ( NASUWT) كراوە . 

ب‌- چوار جار بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی تەنفیزی هەرێمی ئاسیا باسیفیك كراوە لە وڵاتەكانی هندستان، مالیزیا، میانمار بەو هەژمارە سەرۆكی (ی.م.ك) ئەندامی ئەو مەكتەبەیە . 

ج- ئامادەبوون لە كۆنگرەی سێهەمی لێژنەی هەرێمی عەرەبی و باكوری ئەفەریقا لە وڵاتی كوێت . 

د- ئامادەبوون لە كۆنفراسی ئاوارەكان لەوڵاتی سوید لەسەرداوای (EI) (Lara farbandet) كە دەكاتە سەندیكای مامۆستایانی سویدی . 

ه- ئامادەبوون لە دامەزراندنی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە لە وڵاتی لوبنان . 

و- ئامادەبوون لەیەكەم كۆبوونەوە رێكخراوە عەرەبی بۆ پەروەردە دوای كۆنگرەی دامەزراندن لە وڵاتی بەحرەین . 

2- ۆركشۆپ و سمینارەكان : 

أ‌- بەشداریكردن لە دوو ۆركشۆپ لە پایتەختی مالیزیا لەسەر داڕشتنی بەرنامەی پۆست (2015)بۆ بەرەو پێش بردنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن .

ب‌- ئامادەبوونی لە سێ ۆركشۆپی لە وڵاتی لوبنان لەسەر ئەجێندای پۆست (2015) بۆ مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر رەش نوسی پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن كۆی ئەو ئامانجانەی پۆست (2015) لەچوارچێوەی دروشمی خوێندنی باش بۆ هەموان 

تێبینی : لەكۆی ئەو پێنج ۆركشۆپە كۆمەڵێك بنەما دیاریكرا تاوەكو بێتە ئەجێندای پۆست (2015)لەوانە : -

1- دەستەبەركردنی دەرفەت بۆ هەموو كوڕان و كچان كە بەخۆڕایی و بەباشی لە قۆناغەكانی سەرەتایی و دواناوەندی بخوێنن. 

2- دەستەبەركردنی دەرفەت بۆ هەموو منداڵانی كوڕ و كچ تاوەكو سود لە چاودێری و گەشەی پێویست وەربگرن وەك فێركردنی پێش سەرەتایی بۆ ئەوەی ئامادەی تەواو بن بۆ فێركردنی سەرەتایی . 

3- رەخساندنی دەرفەت بۆ هەموو ژنان و پیاوان تاوەكو لە فێركردنی پیشەیی خوێندنی باڵا و بەخەرجیەكی كەم درێژە بەخوێندن و خۆ بەرهەڤكردن بدەن . 

4- زیادكردنی ژمارەی گەنجان و پیاوان بە رێژەیەكی گەورە بەشێوەیەك كە كارامایی و شارەزای باشیان لە تەكنەلۆژیا و كاری پیشەیی هەبێت بۆ ئەوەی كاری دەست بكەوێت بەتایبەت ئیشی سەربەخۆ .

5- نەهێشتنی جیاوازی لەنێوان هەردوو رەگەز هەروەها رەخساندنی دەرفەت بۆ ئەوەی سود لەهەموو ئاستەكانی فێركردن و راهێنانی پیشەیی و وەرگرێت بەتایبەتی توێژە كەم تواناكانی تەنانەت ئەوانەی كەمئەندامن یان ئەو منداڵانەی لەبارودۆخێكی لەرزۆكدا ژیان بەسەر دەبەن . 

6- دەستەبەركردنی دەرفەت بۆ هەموو گەنجان و رێژەیەكی زۆر لە گەوران ( ژنان و پیاوان) بەشێوەیەكی یەكسان تاوەكو خوێندن و نوسین و ژمێركاری فێربن .

7- دەستەبەركردنی دەرفەت تاوەكو هەموو فێربووەكان زانیاری و شارەزایی پێویست لە پەرەپێدانی بەردەوام وەرگرن لە بوارەكانی ژیان، مافەكانی مرۆڤ ، یەكسانی لەنێوان ژن و پیاوان هەروەها بانگەشەكردن بۆ رواندنی رۆشنبیری ئاشتی و دوركەوتنەوە لە توندی و تیژی و رێزگرتن لە ئایین و پێكهاتە جیاوازەكان . 

ج- رێكخستنی دوو ۆركشۆپ لەلایەن (EI) و گەورەترین رێكخراوی مامۆستایانی بەریتانی (NASUWT) بەهاوكاری لێژنەی هەرێمایەتی عەرەبی و باكوری ئەفەریقا لەوڵاتی لوبنان هەر جارێ‌ لەو دوو جارە (24) كادیری پێشكەوتوی (ی.م.ك) تیادا بەشداربوون كە بەهەردوو جارەكە دەكاتە (48)كادیر .

د- رێكخستنی سمینارێك لەسەر نەخۆشی شەكرە لەبارەگای مەكتەبی سكرتاریەت . 

ه- رێكخستنی سمینارێك بەهاوكاری كتێب دۆسان لە مەكتەبی سكرتاریەت لەسەر گرنگی خوێندنەوە . 

و- رێكخستنی سمینارێك لەسەر ئاسایشی ئابوری لە سكرتاریەت . 

ز- رێكخستنی خولێك بۆ (24) كادیری لقەكان لەبارەگای سكرتاریەت لەسەر پەرەپێدانی توانای مرۆیی بەناونیشانی ( خوێندنەوەیەك بۆ داتاكان و كاری لە پێشینەی یەكێتی مامۆستایان). 

ح- رێكخستنی ۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی زانكۆ كە تیایدا بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و نوێنەری هەموو زانكۆكانیش ئامادەبوون لەژێر ناونیشانی ( پاشەكەوتی موچە و دەرەنجام و پەرەپێدانی توانای زانكۆكان) 

گ- رێكخستنی ۆركشۆپێك بەهاوكاری رێكخراوی یونسیف بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و پێویستیەكانی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن .

ی- بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەروەردەیی، تیایدا لەلایەن سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانەوە وتارێكی چڕو پڕ لەسەر دۆخی پەروەردە و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان پێشكەشكرا. 

ك- بەشداریكردن لەچەندین بۆنەی نیشتمانی و نەتەوایەتی هەروەها رێورەسمی رێزلێنان لەمامۆستا دێرینەكان .

ل- رێكخستنی چەندین سمینار و رێو رەسمی رێزلێنان لەلایەن لقەكانەوە بەبۆنەی ساڵ رۆژی دامەزراندنی (ی.م.ك) هەروەها جەژنی مامۆستایانی جیهان و كوردستان . 

4-دارایی و دەستەبەری و هاوكاریە جۆراوجۆرەكان: 

أ‌- هاوكاریەكان:

1- بەپێی ئیمكانیاتی دارایی رەخساو، مەكتەبی سكرتاریەت وێڕای هەڵمەتی خوێن بەخشین بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان چەند جارێكیش هاوكاری ماددی كردووە، لەوانە مامۆستایانی قوتابخانەی ئاوارەكانی كوردستانی رۆژئاوا لەسمێل، هاوكاری ئاوارەكانی شەنگال لە ئۆردوگای شاریا هاوكاری ئاوارەكانی موسڵ، هەروەها هاوكاری قوتابیان بەشێك لەقوتابخانەكانی مەخمور كە كۆی هاوكاریەكان زیاتر لە (14.400.000) چواردە ملیۆن و چوارسەد هەزار دینار بووە. راستەوخۆ لەلایەن مەكتەبی سكرتاریەتەوە لەسەر داوای لقەكان بڕی (12.500.000)هاوكاری مامۆستایان كراوە بۆ لەچاپدانی بەرهەمی ئەدەبی و پەروەردەیی و وێژەیی هەروەها كارەساتی لەناكاو و نەخۆشی جۆراوجۆر . 

2- بڕی (13.801.500) هاوكاری لقەكان كراوە بۆ كرێی بارەگاو هەندێك پێداویستیتر . 

3- بڕی (8) ملیۆن دینار بۆ رێكخستنی سمینار و ۆركشپۆپەكان خەرجكراوە . 

ب-هاوكاری لقەكان: لقەكان لەلایەن خۆیانەوە بەپێی ئەو بڕە پارەی كەلە كۆكردنەوەی ئابونە لەبەر دەستیان بووە هاوكاری جۆراو جۆریان پێشكەشكردووە لەوانە : 

هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە و ئاوارە، پێویستە بوترێ هێزی پێشمەرگە هەمیشە و بەردەوام پارێزەری سەروماڵی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووە، لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان گەورەترین داستانیان تۆماركردووە بەشێوەیەك ئەگەر ئەو هێزە نەبوایە كوردستان گیرۆدەی تیرۆرستان دەبوو بگرە سەروماڵیش تێدەچو، هەر ئەو هێزەش ئارامی و ئاسایشی بەخشیوە تاوەكو لەسایەوە پرۆسە و پەروەردە و فێركردن و هەموو جومگەكانیتری ژیان بەردەوام بێت، لەم رەوانگەیەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی تەنفیزی داوا لەهەموو لقەكان كرا كە هەر چی دەكرێت بۆ هێزی پێشمەرگە و ئاوارەكانیش بیكەن بۆیە لقەكان بە ئەركی خۆیان هەڵسان بەردەوامیشن لێی ، تا هەنوكە: 

1-چەند جارێك هەڵمەتی خوێن بەخشینیان كردووە.

2-لقەكانی ( هەولێر،دهۆك،كەركوك، خانەقین،سلێمانی،گەرمیان،راپەڕین) كەلوپەلی پێداویستی و خۆراكیان گەیاندۆتە سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگە . 

3-زۆربەی ئەندامانی لقی موسڵ بەهۆی كاریگەری راستەوخۆی هێرشی تیرۆرستان، زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی لق راستەوخۆ بەشداری شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانیان كردووە تاهەنوكەش بەردەوامن. 

5-دەستەبەری : بەپێی یاسای ژمارەی (1)ی ساڵی (2012)هەمواركراوی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2002) یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەشی چوارەم (دارای یەكێتی ) ماددەی (16) بڕگەی (یەكەم -1 – أ ) لەكۆی ئەو ئابونەی كۆ دەكرێتەوە (70%) دەچێتە سندوقی دەستەبەری، ئەو دەستەبەریەش ریساكانی خەرجكردنی لەلایەن كۆنگرەی گشتیەوە دیاری دەكرێت لێژنەیەكیش رادەسپێرێت بەناوی لێژنەی دەستەبەری بۆ سەرپەرشتیكردنی خەرجكردن، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی لقەوە بڕیاری لێوە دەدرێت، لقەكانی یەكێـتی مامۆستایان لەساڵەكانی (2015-2016) بەبڕیاری ئەنجومەنی تەنفیزی كە ئەویش پشت بەست بووە بەیاسای ئاماژەپێكراو (25000) بیست و پێنج هەزار دیناریان ئەندامیەتیان وەرگرتوە، واتە لەو دوو ساڵە مانگانە دەكاتە كەمتر لە یەك هەزار دینار لەبەر ئەوەی لەو (25)هەزارە دوو هەزاری بۆ نوێكردنەوەی هەویەكان بووە، سەرباری ئەوەش لقەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك بەپێێ‌ بنەما یاساییەكان مامەڵەیان لەگەڵ ئەو بڕە كردووە كەلە سندوقی دەستەبەری بووە لەم دوو ساڵە ئەو هاوكاریانەیان پێشكەشكردووە كە بەراورد بە پارەكە و ژمارەی مامۆستایان بەكارێكی باش لێكدەدرێتەوە. 

لقەكان كۆی هاوكاری لەبوارەجۆراوجۆری دەستەبەری ژمارەی مامۆستای سودمەند 

هەولێر 188.565.000 1318

دهۆك 110.000.000 780 

سلێمانی 39.768.000 233

خانەقین 37.730.000 251 

راپەڕین 18.950.000 175 

كەركوك 78.045.600 233

سۆران 14.565.000 93

ئاكرێ 11.850.000 81 

كۆیە 11.900.000 99

هەڵەبجە 7.022.800 78 

گەرمیان 2.782.000 32 

521.178.400 3373

تێبینی / لقی موسڵ بەهۆی بارودۆخی تایبەتەوە نەیتوانیوە بە بنەماكانی كەلە دەستەبەری داهاتووە مامەڵە بكات 

یەكێتی مامۆستایان لە بواری دەستەبەری و هاوكاریدا بەرنامەی زۆرباشی داڕشتبوو بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی روبەڕوی هەموو لایەك بۆوە بەتایبەت مامۆستایان وایكرد كە بڕی داهات كەم بێت نەتوانرێت وەكو پێویست بەرنامەكە جێبەجێ بكرێت، ئومێدی زۆرمان بە پشتگیری مامۆستایانە، لە داهاتودا كە ئەم دۆخە چارەسەر دەبێت باشتر هاوكاریەكان بەرجەستە بكرێت ، لەئێستاشدا لەسەروبەندی نوێكردنەوەی پرۆسەی ئەندامیەتین هەر كاتێك بارودۆخەكە گونجاو بوو جارێكیتر دەست بەهاوكاریەكان دەكرێتەوە بەپێی توانای دارایی بەردەست .

سەركەوتن بۆ كاری رێكخراوەیی

سەركەوتن بۆ یەكێـتی مامۆستایانی كوردستان

لەپێناو خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە و

فێركردن و ژیانێكی شایستەتر بۆ مامۆستایان .

ئامادەكردنی 

عبدالواحد محمد حاجی 

سەرۆكی (ی.م.ك) 

15/1/2017

سەرباری ئەوەی هەرێمی كوردستانی عێراق بە دۆخێكی هەستیار تێدەپەڕێت لە لایەك شەڕی گروپی تیرۆرستی داعش لە لایەكیتر هاتنی زیاتر لە (1.800.000) ئاوارە و پەنابەر لە ناوچە گەرمەكانی شەڕ لە عێراق و سوریا هەروەها قەیرانی دارایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ڤیستڤاڵێكی وەرزشی گەورەی بەڕێوەبرد، زیاتر لە 435 قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگا بەشداریان تێدا كرد دوای پاڵاوتن تەنها (35)خوێندنگا مایەوە بۆ پێشبڕكێ لە یاریەكانی گۆڕەپان و مەیدان لەوانە (100م، 110م بەربەست(موانع)، 200م، 400م، 800م،4 × 100 بەرید، 4 ×400 بەرید، هاویشتی قورسایی، یەك باز، سێ باز، بازدانی بەرز، هاویشتنی رم)، ژمارەیەكی یەكجار زۆریش لەمامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران لە هەردوو رەگەز ئامادەیی ڤیستڤالەكە بوون، پێویستە بوترێ لە ئامادەییەكان كچان، زەهرای كچان بە یەكەم دەرچو، میدیای كچان بە دووەم، چناری كچان بە سێهەم،لە ئامادەیی كوڕانیش، رزگاری كوڕان یەكەم، كوردایەتی كوران دووه‌م، ئەحمەدی خانی سێهەم ..... شیاوی باسە بە دروشمی (هەمومان پێشمەرگەین) ڤیستڤالەكە بەڕێوەبرا، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی پەروەردە و سەرپەرشتیاران و كارمەندانی پەروەردە ئامادەی بوون، خەڵاتی رێزلێنانیش بۆ ئامادەییە سەركەوتوەكان (1-2-3) هەروەها یەكەم و دووەم و سێهەم یاریەكانی گۆرەپان و مەیدان لەلایەن وەزیر و سەرۆكی (ی.م) بەرپرسەكانیتر پەروەردە دابەشكران، ڤیستڤالەكەش لەلایەن قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان بە هەنگاوێكی پەروەردەیی گرنگ وەسفكرا لەبەر ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا بە هۆی ئەو بارودۆخە ناسك و هەستیارەی لە هەرێمدا هەبوو، ڤیسڤالی وەرزشی ئەنجام نەدرابوو.