یەكێتی مامۆستایان پارێزگای كەركوك بەسەر دەكاتەوە 

21 شوبات 2017

لەبەرامبەر ئەو هاوكاریەی بەڕێز پارێزگاری كەركوك و ئەنجومەنی پارێزگا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لە كەركوك بە مەبەستی پێشكەشكردنی رێزوپێزانینی (ی.م.ك) وەفدێكی مەكتەبی سكرتاریەت بەسەرۆكایەتی سەرۆك و هەردوو جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب هاوڕێ لەگەڵ سەرۆك و جێگر و ئەندامانی لقی كەركوك سەرەتا سەردانی بەڕێز (د. نجم الدین كریم ) پارێزگاری كەركوكیان كرد، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو هاوكاریە بە دوو وەجبە پێشكەشیان كردووە بەخوێندنی كوردی قەڵغانی رێزلێنانیشیان پێشكەشكرد، ئەمە و لەسەردانەكە گفتوگۆ لەسەر هەلومەرجی گشتی و سیاسی هەرێمیش كرا، پاشان هەمان وەفد سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگایان كرد، لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەن و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازی كران، لەمیانەی دانیشتنێكی دۆستانە وێڕای دەست خۆشیكردن قەڵغانی (ی.م)نیان پێشكەشكرا داواشیان لێكرا بەردەوامی بەو هاوكاریە بدەن، لەلایەن خۆیانەوە وێڕای بەرزنرخاندنی سەردانەكە بەڵێنی ئەوەیاندا بەردەوامی بەو هاكاریە بدەن تا كێشەی دارایی یەكلادەبێتەوە، پاشانیش سەردانی ژمێریاری پەروەردە كرا كە پرۆسەی دابەشكردنی هاوكاریەكەی لێ‌ بەڕێوەدەچوو .