یەكێتی مامۆستایان سەردانی مەكتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتكێشان دەكات

17 شوبات 2017

بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گفتوگۆ كردن لەسەر هەلومەرجی گشتی هەرێمی كوردستان و دۆخی پەروەردە، وەفدێكی یەكێتی مامۆستایان بەسەرۆكایەتی سەرۆكی (ی.م) ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت رۆژی سێشەممە رێككەوتی (14/2/2017) سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیان كرد، لەلایەن بەڕێزان ئەنجومەنی كارگێڕی حیزبەوە پێشوازیكران، لە دانیشتنێكی دۆستانە بەڕێز سەرۆكی (ی.م) وێرای پیرۆزبای بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندن، هەڵوێستی ئەو حیزبەی لەمەڕ كوردستانیەت بەرز نرخاند هەروەها لەسەر ئاستی كێشە ناوخۆیەكانیش دەست خۆشیان لێكرا لەبەر ئەوەی هاوسەنگانە كاریان كردووە، لەدرێژەی وتەكانی سەرۆكی (ی.م) دۆخی پەروەردەی لەماوەی رابردوودا بەوردی شیكردنەوە راشیگەیاند پەروەردە پرۆسەیەكی بونیادی و گشتگرە پەیوەستە بە ئێستا و ئایندەی كوردستان، بۆیە دەبێت هەموو لایەك دەستباری باش بەڕێوەچونی بكات، بەرپرسیاریەتی سەرەكی ئەو پرۆسە گرنگە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەت ئینجا لایەنەكانیتر هەریەكە و بەپێی قەبارەی خۆی، لەبەرامبەردا ئەنجومەنی كارگێڕی سەردانەكەیان بەرزنرخاند تەئكیدیشیان كردەوە لەمەڕ پرسە كوردستانی و سیاسیەكان هەروەها درێژەش بەهەوڵەكانی خۆیان دەدەن لەلایەكیتر هەڵوێستی (ی.م) لەماوەی رابردوودا بەباشی لێكدایەوە دووپاتی پشتیوانیشیان بۆ هەوڵەكانی (ی.م) راگەیاند لەمەڕ باشكردنی دۆخی پەروەردە و رەوشی ژیانی مامۆستایان ، لەكۆتایی سەردانەكە هەر وەك بەگەرمیەوە پێشوازیكران بەهەمان شێوە بەڕێكران .

 

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

فۆتۆگه‌له‌ری