چالاكیەكانی مەكتەبی سكرتاریەت

11 ئاب 2017


لەم ماوەیەدا مەكتەبی سكرتاریەت ئامادە و بەشداری بووە كۆمەڵێك چالاكی لەوانە:
1-    بەشداریكردن لە پانێلێك لەسەر ریفراندۆم لە روی ئایینی و مێژووییەوە كە لە رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 7/8/2017 لەلایەن كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سڵاحەددین و كۆڕبەندی هزری ئیسلامی لە هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی ئاماژە پێكراو لە سەرەوە بەڕێوەبرا، لە پانێلەكەدا كۆمەڵێك زانیاری ورد لەسەر مافی نیشتیمانی و نەتەوایەتیەكانی گەلی كوردستان خرایە روو لەلایەن ئامادە بوانیشەوە چەند سەرنج و تێڕوانینەك خرایە ڕو.
2-    ئامادەببون لە كردنەوەی پێشەنگەی وێنەیی لە سەر ساڵیادی كۆچكردنی هونەرمەند
ی گەورەی فەڵەستین ((محمود درویش)) كە لە رۆژی دووشەممە رێككەوتی 8/8/2017 لە هۆڵی میدیا لە لایەن كۆنسولخانەی فەلەستین رێكخرابوو، ئەمەو كومەڵێك كەسایەتی و وەزیرو پاریزگاری هەولێر ئامادەی كردنەوەكە بوون.
3-    پێشوازیكردن لە وەفدێكی رێكخراوی یاریەكان ئاشتی نێودەوڵەتی لە بارەگای مەكتەبی سكرتاریەت لە رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 7/8/2017 لە میانەی دانیشتنێكی دۆستانەدا، گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی كاری رێكخراوەكە و ئیش و كارەكانیان لەم دەڤەرە، جەختیان كردەوە لە ئێستادا خەریكن لەگەڵ زانكۆیەكی ئێرلەندی شانسی خوێندنی لە دوور بۆ (1000) قوتابی ئاوارەی سوری فەراهەم بكەن، مەكتەبی سكرتاریەتیش لەلایەن خۆیەوە وێڕای ئەوەی هەموو كارێكی لەو شێوەیە بە گرنگ دەزانێت پێشی وایە دەبێت رێكارەكانی كاركردن لە لایەن دەزگاو دامەزراوەكانی فەرمی حكومەتی هەرێم بە رسمی بناسرێت ئەو كات ئامادەی هاوكاری پێویست دەبێت، ئەمە و كۆمەڵێك تێبینی خرانە روو لە مەڕ فراوانكردنی بەرنامەی كاریان و چۆنیەتی ئەنجامدانی، لە كۆتاییدا هەروەكو بە گەرمی پێشوازی كران بە هەمان شێوەش بەرێخران.