پەیامی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز محەمەد

31 ئایار 2017



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری كوردستان مامۆستا عەزیز محەمەد زۆر خەمباری كردم. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی مامۆستای كۆچكردوو مامۆستا عەزیز محەمەد ده‌كه‌ین.

مامۆستا عەزیز محەمەد مرۆڤێكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرێكی مەزن بوو. شوێندەستی مامۆستا عەزیز محەمەد لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان دیارە. لەدەست دانی تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا عەزیز محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

31/5/2016