پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه‌

20 ئایار 2017

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان پێگەیشت، له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ خه‌مبارین به‌ له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌ی مه‌زنی گه‌لی كورد و تێكۆشه‌ری رۆژانی سه‌ختی ژیان، لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە روحی پاكیان لە بەهەشتی ئەبەدی خۆی ئۆقرە پێ بگرێ‌ و سەبوری و دڵنەواییش بە كەس و كاری ببەخشێ‌ و ئەم كۆستەش دوا كۆستی هەموو لایەك بێت.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
19/5/2017